
شیكردنەوەی ڕەوەز سەڵاح |
شاسوار عەبدلواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی
کۆمپانیاکانی نالیا هەر چەند مانگ جارێک دەکرێتە تایتڵی سایت و رۆژنامەکان بەوەی لە
سنوری سەوز توشی بەرکەوتەیەک دەبێت.
کەم نین ئەو کەسانەی خاوەن پرۆژەو بیرۆکەی سیاسین لەگەڵ
کۆمەڵە هاوفکرێکی خۆیان رێبازێک دەگرنەبەر، زۆرن ئەو کەسانەی لە دەسەڵات و حوكمەت
وەڕەسن و بەردەوام پڕوپاگەندەی لەناوچونیان دەکەن و بە ئازادانەش دەژین هەرچەندە بە
چەند هۆکارێکی جۆراو جۆر لەم چەندا ساڵەدا چەند رۆژنامەنوسێکی ناڕازی کوژران و دەوترێت
دەستی حزبە دەسڵات دارەکانی لە پشتە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە شاسوار پێی لە نێو هەر
دووڕیانەکەیە و جار جارەش زەبرێکی سوکی بەر دەکەوێت .
ئەم زەبرەی بەر شاسوار عبدلواحید دەکەوێت چەندین کاردانەوە
و بۆچونی جیاواز بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە کۆتایی زەبرەکاندا ئەم کەسە هەمیشە بە سودو دەستکەوت بۆخۆی تۆمار دەکات
وهەوڵی جوڵاندنی شەقام دەدات بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو کاریگەریەی هەبێت
و هەژمونی بزوتنەوەی گۆڕان دوبارە بکاتەوە
هەرچەندە بە هەمان رێگادا دەڕوات بەڵام تا ئێستا نەیتوانییەوە ئەو کاریگەریەی هەبێت
و شەقام بە خواستی ئەو نییە.
رۆژی یەک شەممە ٣-٣-٢٠١٩ بە دوو تۆمەتی جیاواز پاش بانگکردنی بۆ دادگا دەستگیر کرا و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژە بە هۆکاری دەستگیرکردنەکە دەکات و دەڵێت
ڕۆژی ۲۰۱۸/٥/۳ لەناو فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی سلێمانی دەمەقاڵێیەک دروستدەبێت لەنێوان هاووڵاتی (شاسوار عبدالواحید)
و چەند کارمەندێکی ئاسایشی فڕۆکەخانە ، دواتر دوو کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانە سکاڵا
لەدژی ناوبراو تۆمار دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەلایەن ناوبراوەوە بێڕێزییان
پێکراوە و ئیهانە کراون و جنێو و سوکایەتییان پێکراوە لەکاتی ئەنجامدانی کاری فەرمی
خۆیان.. دواتر لەلایەن کارمەندێکی مەدەنی کۆمپانیایەکی ئەهلی بواری فڕۆکەوانی بەهەمان
شێوە سکاڵا لەدژی ناوبراو تۆمارکراوە بە تۆمەتی جنێو و سوکایەتی و قسەی نەشیاو.
هۆکاری ئەم زیندانی کردنەی شاسوار عبدلواحید چەند بۆچونێكی
جیاواز لەخۆدەگرێت "دوای ئەوەی هێرشێکی توند ئامێزی لە کوڕانی بارزانی و تاڵەبانی
کرد دوای چەند رۆژێک یەەکم زەبری بەر کەوت و پێیان وت هۆکاری بینین و هەناسەدانت ئێمەین
و با قسەکانت سنوری هەبێت".
لە لایەکی دیکەوە ئەم گرتن و راوەدونانانە پلانێکی ستراتیژیە لە لایەن خودی شاسوار
عبدولواحیدەوە دارێژراوە ئەم سەرکێشیانە دەکات تاکو دو هێزە دەسەڵات دارەکەی
کوردستان توڕە کات و سەرنجی گەنجان بە بەرپەچ
دانەوەکانی پارتی و یەکێتی بە لای خۆیدا رابکێشێت، بەو پێیەی بەشی هەرە زحری لایەنگرانی
ئەو جوڵانەوەیە گەنجن دروست بونی ئەم زەجە و ئاژاوەیە چێژ بەخشە بۆیان.
هاوكاتی ئەوەش بۆچونێک هەیە پێی وایە کە شاسوار عەبدولواحید پیاوی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان خۆیەتی و لە ئەگەری دروست بونی هەر بەربەست و کێشەیەک بۆ حزبەکەی پێگەو
لایەنگرانی نەوەی نوێ بە سودی خۆی بەکاردەهێنت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی هەواڵگری كە شیكردنەوە و زانیاری لەبارەی
جوڵەكانی شاسوارەوە ڕونكردوەتەوە "نزیکترین ئەگەر لە راستییەوە ئەوەیە شاسوار
عبدولواحید هەوڵئەدات مەترسی لەسەر ژیانی دروست ببێت و بە بیانوی ئەم مەترسییەوە
بچێتە دەرەوەی کوردستان لەوێوە پەیامەکانی بەرەو جوڵاندنی شەقام بە دژی دەسەڵات و
حکومەتی ئێستا بجوڵێنێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم پلانەشیدا ببێت بە فریاد رەسی تەنگەشەکان
و سەرۆکایەتی کوردستان بگرێتە ئەستۆی خۆی، بەڵام کێشەکە ئەوەیە تائیستا بەلای خەڵكەوە
ڕوونیە شاسوار كەسایەتیەكی ڕاستەقینەیە یان پلانێكی هەواڵگرییە بۆ جێگرتنەوەی گۆران"