نوێترین

recent

04/03/2019

ماجیدە رەجەب بلدۆزەر: مەلا مەزهەر بە سێ‌ حەرەكە دەدەم بە زەویدا



 زانكۆ سەردار

هەركەوتینە گفتوگۆ پێی وتم "دەتوانم بەو سێ‌ حەرەیەكە بدەم بە زەویدا"، ماجیدە رەجەب بلدۆزەر، پێشمەرگەی دێرین و چالاكوان لە بوار مافی ژنان، هاوكات یاریزانێكی وەرزشی بەرگری و وەرگێڕی زمان لە لەوڵاتی ئەڵمانیا.

بلدۆزەر، دوای ئەوەی لەكۆنفڕاسێكدا لەشاری سلێمانی ووتی "كام پیاو هەیە لەم هۆڵە دەتوانم بە سێ حەرەكە لە زەویدا بدەم". ئەمە بووە قسەی تۆڕە كۆمەڵاتیەكان.

ماجیدە رەجەب بلدۆزەر، دەڵێت "لە تەمەنی 9 ساڵییەوە دەستم كردووە بە وەرزشی كاراتی و دواتر بەرگری، هەندێك جاریش وەرزشی تایچیم كردووە، كە تێیدا ئارامیی و توانایی مرۆڤەكان كۆدەكاتەوە".


ئێستا تاكی كورد تەنها بەناو ئازادن، بەڵام بەكردەوە هەموو دیلن

ماجیدە باس لەوە دەكات، لەئێستادا كۆمەڵگەی كوردی بۆتە قوربانی، ئەو نمونەی ئەوە دەهێنێتەوە كە چۆن لەرابردوودا لەدژی دیكتاتۆریەتی سەددام حوسێن جەنگاون و راپەڕین كرا تاوەكو تاكی كورد ئازاد بژی، بەڵام ئێستا تاكی كورد تەنها بەناو ئازادن، بەڵام بەكردەوە هەموو دیلن و رۆژ بەرۆژ بەرەو دواوە هەنگاو هەڵدەهێنن، پەیوەندی كۆمەڵایەتیش لە ئاستێكی زۆر خراپدایە.

بەبڕوای ماجیدە ئەگەر بمانەوێت كۆمەڵگە بەرەو كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو بەرین، ئەوا پێویستە دین لە دەوڵەت جیابكرێتەوە، بۆ ئەوەی دین حوكم نەكات بەسەر دەوڵەتدا، ئێمە گەر بمانەوێت دەوڵەتێك دروستبكەین و لەناو ئەو دەوڵەتەدا ئازادی بەرقەرار بێت دەبێت لەوانەوە دەستپێبكەین كە لەخواری خوارەوەن.


ئەگەر بمانەوێت كۆمەڵگە بەرەو كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو بەرین، ئەوا پێویستە دین لە دەوڵەت جیابكرێتەوە، بۆ ئەوەی دین حوكم نەكات بەسەر دەوڵەتدا

لەبارەی كاردانەوەی بەشێك لەمامۆستا ئاینییەكان لەسەر قسەكەی كە لەماوەی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری بەدواوە بوو راستەوخۆ باسی مەلا مەزهەر خوراسانی كردو ووتی "وتارێكیدا ناوی من دەهێنێت و ئێستاش لەسەر قسەی خۆمم، نەمویستووە سووكایەتی بە كەس بكەم، باسی ئەوەم كردووە چەند گرنگە بۆ ئێمە ئەگەر هاوكاری یەكتر بین، من تەنها وتومە ژنیش لەتوانایدا هەیە پیاوێك بدات بە زەویدا، پەشیمان نیم و دەڵێم مەلا مەزهەر وەرە ئەمە عەرز و ئەوە گەز بزانە چۆن دەتدەم بە زەویدا بە سێ حەرەكە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085