نوێترین

recent

04/03/2019

کارەبای نیشتمانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت


بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەدوای 15ی مانگەوە پێدانی كارەبای نیشتمانی به‌ هاوڵاتییان زیاد دەكرێت.

ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم  راگەیاند: بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتمانی تا 15ی ئازار وه‌ك خۆی دەبێت، كە رۆژانە 11 بۆ 12 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان.

ئومێد محه‌مه‌د وتیشی: "لە دوای 15ی ئازاره‌وه‌، بەهۆی دابەزینی خواست لەسەر كارەبا، پێدانی كارەبای نیشتمانی لە 12 كاتژمێره‌وه‌ بۆ نزیكەی 15 سەعات زیاد دەبێت".

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لە بارەی پلانەكانیشیان بۆ فروانكردنی تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا، رایگەیاند: "چاوەڕوانین لەم ساڵدا بودجەیەكی باشمان بۆ تەرخان بكرێت و دەستبكەینەوە بە كارەكانمان".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085