پارتی و یەكێتی لەیەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە ڕێكەوتن
لەمەراسیمێكدا هەریەكە لە نێچیرڤان و بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و كۆسرەت رەسوڵ واژووی ڕێكەوتنی نێوان یەكێتی و پارتیان كرد
هوشیار زێباری لەتوێتێكدا ڕێكەوتنی یەكێتی و پارتی ئاشكراكرد ووتی "ڕێكەوتنێكی باشكراوە لەنێوان یەكێتی و پارتی".
لەتیف شێخ عومەر ووتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەدوای واژوكردنی ڕێكەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی لەگەڵ هاوتا پارتیەكەی مەحمود محمەد ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگە و لەمێژووی میلەتەكەمان گرنگی هەیە، وە لەبارەی ناوەڕۆكی ڕێكەوتنەكەوە كۆمیتەیەك پێكهاتووە بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم بڕگەكەكانی ڕێكەوتنەكە لەناویشدا پێكهێنانی حكومەت".
هاوكات مەحمود محمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێكەوتنەكەی بەمێژوویی وەسفكرد ووتی "لەبارەی پێكهێنانی حكومەت پرسی كەركوكەوە ڕێكەوتوین لەوبارەیەوە بنەمان داناوە".
ووتیشی "شتێكی نهێنیمان واژوونەكردووە، هەركات چووە بواری جێبەجێكردووە خاڵ بەخاڵی ڕوندەكەینەوە".
دوێنی "وڵات نێت" ئەوەی بڵاوكردەوە كە یەكێتی و پارتی ئەمڕۆ ڕێكدەكەون، بەشێك لەناوەڕۆكی ڕێكەوتنەكەی بڵاوكردەوە.