نوێترین

recent

04/03/2019

حكومه‌تى هه‌رێم 12 ئۆتۆمبێلى بۆ دادوه‌رانى باڵا كڕى

حکومەتی هەرێم ١٢ ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٩ی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و تەمیزی هەرێم کڕیوە کە پێکهاتوون لە ١٤ ئەندام.
مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری کوردستان لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکرد، لەم قەیرانە سەختەی هەرێمدا، حکومەت ١٢ ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٩ی لە جۆری (تۆیۆتا لاندکروزەر) بۆ ١٢ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و تەمیزی هەرێم کڕیوە.
ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم سێ‌ ئۆتۆمبێلی گرانبەهای "مارسیدس"یشی بە ناوی "پڕۆتۆكۆڵ"ەوە بۆ ئەنجومەنەكە كڕیوە.
مەم بورهان قانع ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسای دەسەڵاتی دادوەریی ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٠٧، دەبێت دەسەڵاتی دادوەریی خۆی پێداویستییەكانی بكڕێت، پێشتر بەشێكی ئەو دادوەرانە، ئۆتۆمبێلی دیكەیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ كڕدراوە، سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی ناوبراو، بودجەی تایبەت بە خۆیی هەیە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085