
له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ كه‌یسی "خۆخنكاندنی" زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی پێشوی سلێمانی، نوسه‌رێك ده‌ڵێت، "شاسوار عه‌بدولواحید كوڕێكی گەنجەو ئیرادەو پارەی پێکەوە هەیە، هی ئەوە نییە لەزیندان خۆی هەڵبواسێت!."
ئەمرۆ یەكشەممە 3/2/2019، دادگای سلێمانی بەتۆمەتی "بێرێزیكردن بەفەرمانبەری دەوڵەت" بریاری دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركردو له‌ئێستادا به‌نده.
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه "یاسا" وه‌ك چه‌كێك به‌كارهێنراوه بۆ تۆمه‌تباركردن‌و ده‌ستگیركردن‌و دواجار كۆتاییهێنان به‌و كه‌سانه‌ی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتن، یاخود كوڕی گوێڕایه‌ڵی حزب‌و ده‌سه‌ڵات بون‌و كه‌مته‌رخه‌مییان له‌پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی حزب كردووه.
ڕه‌نگه كه‌یسی "خۆخنكاندنی" زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی پێشوی سلێمانی، باشترین نمونه بێت بۆ ئه‌و قسه‌یه.
رۆژی 14/4/2012، زانا حه‌مه ساڵح له‌سه‌ر دۆسیه‌ی زه‌وییه‌كانی قوله‌ره‌یسی -گه‌ڕێكی نوێی شاری سلێمانییه- له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوو دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌روداوێكی ته‌موژاویدا له‌گرتوخانه‌ی ئاسایشی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌ر ئه‌و كات راگه‌یاندنی ره‌سمی ئاسایشی سلێمانی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه قایمقام له‌ژوره‌كه‌ی خۆی له‌نێو گرتوخانه‌ی ئاسایش "خۆی خنكاندووه"، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای یه‌كێتیان به"خنكاندنی" ناوبراو تۆمه‌تبار كرد.
ئایا سیناریۆی گیان له‌ده‌ستدانی زانا بۆ شاسواریش دوباره ده‌بێته‌وه؟!
نوسه‌رو رۆشنبیر توانا ئه‌مین له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحیدو ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆكه‌وه ده‌ڵێت، "لەوڵاتی ئێمە بەرپرس‌و شەخسی یەکەمی حیزب بەپێی خۆی ناچێتە بەردەم دادگا، کە چو نایەتەوە! چونکە کە گەیشتە دادگا یانی ڕۆڵەکەی تەواو بووەو کاتی ئەوەیەتی لەیارییەکە بچێتە دەرەوە."
توانا ئه‌مین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "من لەژیانمدا شاسوارو حەرەکەکەشیم خۆش نەویستووە، بەڵام لەدڵەوە هیواخوازم بەسەلامەتی بگەڕێتەوە ناو ماڵ‌و منداڵی. کوڕەکە گەنجەو ئیرادەو پارەی پێکەوە هەیە؛ هی ئەوە نییە لەزیندان خۆی هەڵبواسێت!".
دادگای سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحیدو هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ بونی دو سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو.
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید په‌یوه‌ندی به‌پۆسته‌كه‌یه‌وه نییه وه‌كو سه‌رۆكی پارتێكی سیاسی، به‌ڵكو له‌سه‌ر دو سكاڵایه كه له‌دژی خودی خۆی تۆماركراون‌و دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌م بانگهێشتی دادگاوه نه‌چوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه.
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌ی دادگا هاتووه، "ڕۆژی ۲۰۱۸/٥/۳ لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەمەقاڵێیەک دروستدەبێت لەنێوان هاوڵاتی (شاسوار عه‌بدولواحید)و چەند کارمەندێکی ئاسایشی فڕۆکەخانە. دواتر دو کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانە سکاڵا لەدژی ناوبراو تۆمار دەکەن‌و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەلایەن ناوبراوەوە بێ‌ڕێزییان پێکراوەو ئیهانە کراون‌و جنێو‌و سوکایەتییان پێکراوە لەکاتی ئەنجامدانی کاری فەرمی خۆیان..دواتر لەلایەن کارمەندێکی مەدەنی کۆمپانیایەکی ئەهلی بواری فڕۆکەوانی بەهەمان شێوە سکاڵا لەدژی ناوبراو تۆمارکراوە بەتۆمەتی جنێو‌و سوکایەتی‌و قسەی نەشیاو."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، "دوای ئەوەی هەر لەمانگی ۲۰۱۸/٥ وە دادگا بانگهێشتنامەی ئاراستەی ناوبراو کرد، بەڵام بەڕێزیان ئامادەنەبو بێتە بەردەم دادگا‌و بەدەم بانگهێشنامەکەوە نەهات، بۆیە دادگا بەپێی یاسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد."
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "له‌دۆسیه‌ی سكاڵای دو كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه كه ماده‌ی (۲۲۹ له‌یاسای سزادانی عێراقی) بۆ دانراوه، تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌و له‌دۆسیه‌ی كارمه‌ندی كۆمپانیاكه كه ماده‌ی (٤۳٤ له‌یاسای سزادانی عێراقی) بۆ دانراوه، تۆمه‌تبار به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه."
به‌ڵام، حاكم شێخ له‌تیف مسته‌فا ده‌ڵێت، "مادەی ٤۳٤ لەیاسای سزادان سزاکەی لەساڵ کەمترەو تاوانی جۆری کەتنی سادەیەو پێویستە (واجبە) لەسەر دادوەر یەکسەر بەکەفالەت ئازادی بكات، بەگوێرەی مادەی ۱۱٠ لەیاسای بنەمای دادگەرییە سزاییەکان‌و دەشێ هەر بەبەڵێننامەی کەسی ئازاد بكرێت، بەتایبەتی ئەگەر تۆمەتبار کەسێکی ناسراو بێت‌و ترس لەڕاکردنی نەبێت".
ئه‌و پسپۆره یاساییه رونیده‌كاته‌وه، "گرنگ نیە -شاسوار عه‌بدولواحید- بەپیر ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی دادگاوه نەچوبێت‌و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوبێت، بەتایبەتی دەبێ ئەوەش بزانرێت کە تەوقیف ئیجرائیکی ئیحتیاتیەو سزا نیە".
حاكم شێخ له‌تیف ده‌پرسێت، "باشە پرسیارەکە ئەوەیە، بۆ چەند مانگە ئەو فەرمانە جێبەجێنەکراوەو پشت گوێخراوە، ئایا تۆمەتبار هەر لەم شارە نەبوە؟ بۆ ئێستا جێبەجێدەکرێ، دوای ئەوەی تۆمەتبار هەندێ قسەو ڕەخنەی سیاسی توند بەدەسەڵاتداران دەڵێت، چۆن ئیتر خەڵک قەناعەت بکەن کە دادگا بەکار نایەت؟".
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌پرسێت، "پرسیاریکی تر، باشە ئەگەر تۆمەتبار سەر بەدەسەڵات بوایەو تاوانی زۆر قورستریشی ئەنجامبدایە، ئایا فەرمانی گرتنی بۆ دەردەچو؟ ئەگەر دەریش بچوایە جێبەجێدەکرا؟ من دەڵێم نەخێر، ئەگەر دەڵێن وانیە با چەند نمونەیەکتان بۆ بخەمەڕو."
جوڵاندنی مادده یاساییه‌كان له‌دژی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و دواتر ده‌ستگیركردنی، دوای ئه‌وه دێت كه ناوبراو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ئه‌كاوه‌نتی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك‌و دواتر له‌چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی NRTدا وتی، "رۆژێك دێت كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی له‌به‌رده‌ركی سه‌راو كوڕه‌كانی بارزانی له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌واسرێن‌و سزا ده‌درێن، له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكاریی‌و زه‌وتكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكدا.