له ڕاستیدا سه‌ردانى گۆڕستان سودێكى زۆرى هه‌یه بۆ كه‌سێك باوه‌ڕى به ڕۆژى دوایى هه‌بێت، مه‌به‌ست له سه‌ردانى گۆڕستان ئه‌وه‌یه كه‌وا مرۆڤـ به‌گشتى و موسڵمان به تایبه‌تى یادى ئه‌وه بكاته‌وه كه‌وا له‌پاش مردن زیندوو بونه‌وه و لێپرسینه‌وه و پاداشت وسزا هه‌یه له‌سه‌ر كردارى چاك و خراپ ، وه بیربكاته‌وه ئه‌و مردووانه‌ى كه‌وا تۆ ئێستا سه‌ردانى گۆڕه‌كانیان ده‌كه‌یت وه‌كو تۆ زیندوو بوون له دونیادا به‌ڵام ژیانیان كۆتایى هات و جارێكى تر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانى ئه‌م دونیایه،
