به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
برا و خوشكی ئیماندار، السلام علیكم ورحمة الله.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ هه‌موو كارێكی بچووك و گه‌وره له ژیانی موسڵماندا به‌رنامه‌یه‌كی كرده‌یی داناوه تاكوو له‌سه‌ری هه‌نگاو بنێت.
جێژن مایه‌ی خۆشی و شادی مسوڵمانانه. جێژنی ڕه‌مه‌زان دوای یه‌ك مانگ خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه، زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌روونی خۆت، ئاراسته‌كردنی خۆت به‌ره‌و كاری چاكه، به‌بیرهاتنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتی، دێت. به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه مافی ناوی جێژنی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه.
جا هه‌روه‌ك موسڵمانان ته‌واو جیاوازن له هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها جێژن و شێوازی جێژنگێڕانیشیان جیاوازه و ڕێوشوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه. بۆیه له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته په‌یڕه‌ویان بكات و لێیان ده‌رنه‌چێت ئه‌گینا خێر و پاداشتی جێژنه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر
