نوێترین

recent

07/03/2019

مایکڵ ڕۆبن: بارزانی نەیتوانیوە خۆی لە سەرۆکی عەشیرەتێکەوە بگوازێتەوە بۆ سەرۆکی گەلەکەی



مایکل ڕۆبن نوسەر و شارەزای ئەمریکی لە وتارێکیدا دەنووسێت، "مەسعود بارزانی، کوڕەکانی و برازاکەشی، بە سوکایەتی دادەنێن کاتێک بەراورد دەکرێن بە سەدام و عودەی و قوسەی، بەڵام بەردەوام هۆکار دروستدەکەن بۆئەوەی بەراورد بەوان بکرێن."

مایکڵ ئەوەشی نووسیوە، "مێژووی ڕێککەوتن و لەباوەشگرتنی سەدام حسێن لەلایەن بارزانییەوە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە بارزانی زیاتر پارە و سامان و دەسەڵاتی بەلاوە گرنگبووە نەک ئاواتەکانی کورد."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، "دەسەڵاتەکانی مەسعود بە شێوەیەکە نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی لە سەرۆکی عەشیرەتێکەوە بگوازێتەوە بۆ سەرۆکێکی نەتەوەیی بۆ گەلەکەی و کەڵەکەکردنی سامانەکەشی ئاماژەن بۆ ئەوە."

دەشڵێت، "ئەوەی نامۆیە ئەوەیە، لەگەڵ گەشەسەندنی کۆمەڵگای کوردیدا، دەرکەوت بارزانی نەیتوانی دۆستایەتی و پەیوەندییەکی دراوسێیانە دروستبکات لە دەرەوەی سنوری دەستەکەی و، هیچ هاوڕییەکی نییە کە بەرژەوەندیی دارایی لەگەڵی نەبێت."

مایکڵ لە وتارەکەیدا باس لە ڕووداوەکانی شێلادزێ دەکات و دەڵێت، "بارزانی کەناڵی بێلایەنی ئێن ئاڕ تی داخست، چوار لە ڕۆژنامەنووسەکانی لە نوسینگەی دهۆک دەستگیرکران."

هاوکات باس لە نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت، ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا و کوژرانی هاوڵاتییانی مەدەنی و تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی شێلادزێی نەکرد. لەبری ئەوە ئیدانەی ئەو کەناڵەی کرد لە بەرامبەر ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان و کەناڵەکەی بە "تێکدەری ئاسایشی هەرێم" وەسفکرد.

باسی لەوەش کردووە، وەڵامی بارزانی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی شێلادزێ دوو شت ئاشکرادەکات، یەکەم ئەوەیە بارزانی لە بابەتە نەتەوەییەکاندا لاوازیی نیشانداوە، خاڵی دووەمیش ئەوەیە بارزانی کار بۆ بەرژەوەندییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.

ئاماژەی بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان کردووە و نوسیوویەتی، "ڕیفراندۆمەکە هەڵبژاردنێکی گاڵتەجاڕییانە بوو، بە ئامانجی مانەوە و درێژەدانی بە دەسەڵاتی نادەستووری خۆی بوو."
Picsart-24-02-23-21-31-09-085