نوێترین

recent

04/03/2019

سەیرکردنی تەلەڤزیۆن توانای یادەوەری لە بەساڵاچوواندا لاوازدەکات




پزیشکانی بەریتانی لە زانکۆی لەندەن رایدەگەیێنن ئەو بەساڵاچووانەی کاتێکی زۆر بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن بەسەردەبەن توانای یادەوەریان لاوازدەبێت و ئەگەری تووشبوونیان بە خەڵەفان زیاددەکات.
لە نوێترین توێژینەوەیاندا پزیشکانی بەریتانی پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان  زۆر سەیرکردنی تەلەفزیۆنیان لەلایەن کەسانی بەتەمەن و لاوازبوونی توانای یادەوەری و ئەنجامی توێژینەوەکەش لە جۆرناڵی (scientific reports) بڵاوکراوەتەوە.
د. دەیسی فانکۆرت، یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: سەیرکردنی تەلەفزیۆن بە دوو شێوە کاردەکاتە سەر تەندروستی کەسانی بەتەمەن، بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەو پێیەی بەشێکی ئەو دیمەنانەی دەیانبینن بە نەرێنی کاردەکەنە سەر لایەنی دەروونی کەسەکە، لەلایەکی دیکەش زۆر دانیشتن و کەمجوڵەیی دەبێتەهۆی لاوازبوونی ئاستی فێربوون و یادەوەری.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەی پزیشکانی زانکۆی لەندەن دەرکەوتووە ئەوانەی زیاتر لە سێ کاژێر بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن بەسەردەبەن مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە لەوانەش خەڵەفان بەرێژەی %8-10 زیاترە.
پزیشکان رێنماییدەدەنە کەسانی بەتەمەن بەدرێژایی رۆژ کاتێکی کەمتر بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن و دانیشتن بەسەرببەن و هەوڵبدەن رووبکەنە خووە تەندروستەکان لەوانەش چالاکی جەستەیی و وەرزش ئەنجامبدەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085