نوێترین

recent

04/03/2019

وەرزشکردن لە بەیانییاندا کرداری سوتاندنی چەورییەکان خێراتردەکات

ات بۆ وەرزشکردن دەخاتەڕوو و رایدەگەیێنێت وەرزشکردن لە بەیانییاندا رۆڵێکی باشتر لە دابەزاندنی کێش دەگێرێت.
د. ئەنتۆنی هاکنێی، پزیشکی پسپۆری وەرزشی لە زانکۆی کارۆلینا دەڵێت: کاتێک لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ وەرزشدەکەیت، جەستە بڕێکی زیاتری وزە دەسوتێنێت.
پزیشکە ئەمریکییەکە روونیدەکاتەوە لە بەیانیاندا رێژەیی هۆرمۆنەکانی گەشە و کۆرتیزۆل بەرزترە، ئەم هۆرمۆنانەش رۆڵێکی گرنگییان لە کردارە زیندەچالاکییەکانی جەستە هەیە، سەرەنجام وەرزشکردن لە بەیانییان بەهۆی بەرزی رێژەی ئەم هۆرمۆنانە کرداری سووتاندنی چەورییەکان خێرادەکات.
د. ئەنتۆنی دەڵێت: ئەوانەی لە کاژێر حەوتی بەیانی هەڵدەستن و وەرزشدەکەن بەدرێژایی رۆژ ئارەزووی خواردنیان کەمتردەبێتەوە، ئەمەش رێگە لە زۆرخۆری دەگرێت، هەروەها وزەییەکی زیاتریان دەبێت و لایەنی دەروونیشیان ئارامترە.
پزیشکە پسپۆرەکەی وەرزشی رێنماییدەدات رۆژانە لایەنی کەم کاژێرێک وەرزش ئەنجامبدرێت، راشیدەگەیێنێت وەرزش لەهەر کاتێکدا بێت سوودی خۆی هەیە، بەڵام لە کاتی بەیانیان کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر دابەزاندنی کێش، تەندروستبوونی جەستەیی و دەروونی دەبێت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085