نوێترین

recent

05/03/2019

ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز تاوتوێی پرسی بودجە ‌و نەوتی هەرێمی كوردستان دەکات


ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە، سەرچاوەیەكەیش بۆ رووداو دەڵێت ''هەرێمی كوردستان ئامادەیە بەمەرج 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكات''.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-2-2019 ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پرسی بودجە ‌و نەوت و پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق دەكرێت".

بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لەبارەی دوو تەوەر دەبێت. لە تەوەری یەكەمدا لەلایەن رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راپۆرتێك دەربارەی داهات و خەرجییەكانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمدا لەلایەن ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكان راپۆرتێك دەربارەی بڕی داهات و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.  

هەروەها تاوتوێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەربارەی بودجە و مووچە و ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەكرێت.


ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پێكهاتووە لە: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كودستان ‌و جێگرەكەی‌، هەریەك لە وەزیرانی دارایی ‌و پلانادانان ‌و سامانە سرووشتییەكان ‌و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085