نوێترین

recent

05/03/2019

دیلۆیت پێنجەمین راپۆرتی وردبینی لە كەرتی نەوت و گازی كوردستان بڵاودەکاتەوە

کۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاریی تایبەت، بە داتا و زانیاریی نوێ پێنجەمین راپۆرتی لەبارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تەمموزى 2018 تاوەکو 30ی ئەیلولی 2018 بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە لە چارەکی سێیەمی 2018 بڕی 35 ملیۆن و 667 هەزار و 632 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

لە راپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆیت ئاماژە بە داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەناردەکردنی نەوت لەو ماوەیەدا کراوە و تێیدا هاتووە، سافى داهاتی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا 1.288.773.374 دۆلاری ئەمریکی بووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085