راگەیاندنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی قەرەداغ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و پشوی فەرمی ڕاگەیاند
ئاگاداری
پاش ئاگادارییەكانی بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم و كەشناسی سلێمانی و دەزگا پەیوەندیدارەكان كە شەپۆڵێکی بەهێزی باران بارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.. لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستا و فەرمانبەران سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕیاریدا سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە 31/3/2019 بکرێتە پشوو
