نوێترین

recent

31/03/2019

كەسوكاری داعشە بێسەروشوێنەکان فێڵێكی نوێ‌ بەكاردەهێنن





فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا فێڵێكی نوێی كەسوكاری چەكدارانی داعش ئاشكرادەكات و دەڵێت: “خێزانی داعشەكان كارەساتی نقوم بوونی بەلەمەكەی موسڵ دەقۆزنەوە بۆ ناونووس كردنی چەكدارانی داعش بە ونبوو لەو ڕووداوەدا”.

لیوا نەجم جبوری، فەرماندەی پڕۆسەكانی نەینەوا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ژمارەیەك لە خێزانی چەكدارانی داعش ناوی كەسوكارە داعشەكانیان بە ونبوو لە ڕووداوی نقوم بوونی بەلەمەكەی موسڵ تۆمار كردووە، بەڵام ئێمە لایەنە ئەمنییەكانمان ڕاسپاردووە وردبینی تەواو بكەن و مەرجی ئەوە دابنێن، كە كەسێك بوونی خزمێكی لەناو بەلەمەكە بسەلمێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، چەند بڕیارێكی دەستگیر كردن بۆ بەشێك لە بەرپرسان دەرچووە و بەشێكیان دەستگیر كراون.

تا ئێستا تەرمی نزیكەی 50 كەسی ڕووداوی نقوم بوونی بەلەمی گەشتیاریەكەی ڕووباری دیجلە نەدۆزراوەتەوە، كە ڕۆژی 21ی ئادار بە نزیكەی 200 سەرنشینەوە نوقمی ئاو بوو، زیاتر لە 100 كەس تێیدا گیانیان لەدەستدا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085