نوێترین

recent

05/08/2017

دەست بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەویجە و تەلەعفەر دەکرێت



وەزارەتی بەرگری عێراق ئامادەسازی تەواوی راگەیاند بۆ شەڕی تەلەعفەر و ووتی '' توانای تەواو لەبەردەستدایە بۆ گەمارۆدانی حەویجە و قائیم لەهەمان کاتی هەڵمەتی ئازادکردنەوەی تەلەعفەر''.
عەمید محەمەد خەزری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند '' سەرجەم کەرتە سەربازییەکان ئامادەکاری تەواویانکردووە بۆ دەستپێکردنی جەنگی ئازادکردنەوەی تەلەعفەر وەک ئەوەی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڵێنی دا''.
ووتیشی '' سەرجەم هێزە چەکدارەکان بەشداری ئەو شەڕە دەکەن لەوانەش حەشدی شەعبی و هێزی ئاسمانی، لەم چەند رۆژەی رابردووشدا هێزە ئاسمانییەکان بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە تەلەعفەر کرد''.
لەبارەی ئازادکردنەوەی حەویجە، خەزری رایگەیاند '' توانای تەواو لەبەردەستدایە بۆ گەمارۆدانی حەویجە و قائیم لەهەمان کاتی ئازادکردنەوەی تەلەعفەر، سەرجەم هێزە سەربازییەکان ئامادەن هەرسێ جەنگەکە لەهەمان کاتدا ئەنجامبدەن''.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085