چه‌ته‌کانی داعش، هێرشیان کردە سه‌ر گوندێکی کاکه‌ییه‌کان و بە دڕندانەترین شێوە دایک و کچێکی ماڵەکەیان سەربڕی و سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکەش-یان ڕفاند.
کاتژمێر ١٢ی شه‌وی ڕابردوو، چه‌ته‌کانی داعش هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر ماڵی حسام نه‌جمه‌دین کاکه‌یی لە گوندی (لهیب) له سنوری شاره‌دێی داقوق-ی پاریزگای کەرکوک.
عه‌لی به‌کر، فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه، له محیوه‌ری داقووق، به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"لەو هێرشەی داعش-دا دوو ژن له ماڵه‌که‌دا کوژران و که کچ و دایکی یه‌کترن، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕاندانه کوشتویانن".
وتیشی:"کاتێک هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که، زاندراوه، کە باوک و برایه‌ک و بوکی ماڵه‌که، دیار نه‌ماون و به‌ره‌و شوێنکی نادیار ڕفیندراون".
ناوبراو، ڕاشیگه‌یاند:"تا ئێستاش ئه‌و سێ که‌سه‌ی که فڕێنراون چاره‌نوسیان نادیاره".
هه‌روه‌ها، سه‌رچاوه‌یه‌کی تری تایبه‌ت له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"هێزه‌کانی پێشمه‌رگه خراونه‌ته‌وه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، گه‌ڕان و پشکنین له گونده‌کانی ناوچه‌که ده‌ستی پێکردووه، لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌مه‌ستی چۆنیه‌تی دزه کردنی داعش بۆ ناو ئه‌و گونده ده‌ستی پێکردووه".
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز ئەو کچ و دایکە لەلایەن چەتەکانەوە سەربڕدراون.
تەرمی کچ و دایکەکە
