نوێترین

recent

27/07/2017

شقارتە ! د.شیركۆ عبدالله‌‌"


جاران كە خەڵك بێ‌ ئیش ئەبوو گوێی لە (رووداو) نەئەگرت. ئەچوو مەتەڵی لە زەلامەكەی تەنیشتی دائەهێنا. مەسەلەن ئەیگو: ئەمە چییە لە سكی دایكی دێتە دەرێ‌ و پشتی باوكی ئەخورێنێ‌؟. زەلامەكەش ئەگەر زیرەك بوایە یەكسەر ئەیگو دەنكە شقارتەیە. ئێستاش لەم زەمانی بێ‌ ئیشییەدا لەسەر هەمان ئیقاع ئەتوانین ئەنواع و ئەشكاڵ مەتەڵ لە یەكتری دابهێنین. مەسەلەن:
1ـ ئەمە چییە لە ئیجتیماع دێتە دەرەوە و تەلەفۆن بۆ تەكەتولەكەی ئەولا ئەكات؟
مەسئولی یەكێتییە.
2ـ ئەمە چییە سێ‌ سەعات لە مەكتەب ئەبێ‌ و دوایی ئەچێ‌ تەكسی ئەگێڕێ‌؟
مامۆستای سەردەمی حكومەتی هەرێمە
3ـ ئەمە چییە لە تەوالێت دێتە دەرێ‌ و قیمەی كەبابەكە ئەشێلێ‌؟
كەبابچیی قەراغ جادەیە.
4ـ ئەمە چییە لە فەیسبوك دێتە دەرەوەو ئەچێتە ئینستاگرامەوە؟
كچی ماڵەوەیە.
5ـ ئەمە چییە لە تەلەفزیۆن دێتە دەرەوە و خۆی ئەكات بە رادیۆدا؟
پیاوە چەنەبازەكەی یەكگرتووە.
6ـ ئەمە چییە لە وەزارەتی پەروەردە دێتە دەرەوە و خۆی ئەكات بە وەزارەتی ئەوقافا؟
پشتیوان صادقە.
7ـ ئەمە چییە لە قەیرانی سیاسی نەجاتی نەبووە خۆی ئەكات بە قەیرانی دارایی دا؟
حكومەتی هەرێمە.
8ـ ئەمە چییە لە فرۆشتنی مەوقیف ئەبێتەوە دەست ئەكات بە فرۆشتنی نەوت؟
 مەسئولە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085