نوێترین

recent

28/07/2017

د.نەجمەدین كەریم: حەویجە مەترسی بۆ سەر کەرکوك و بەغداش دروست دەكات




پارێزگاری كەركوك داوای كرد شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە بكەوێتە پێش شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەلەعفەر.

نەجمەدین كەریم لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، داواكاری ئێمە بۆ پێشخستنی شەڕی حەویجە بۆ ئەوەیە مەترسییەكانی سەر شاری كەركوك نەمێنێت.
پارێزگاری كەركوك راشیگەیاند، كە تا شارۆچكەی حەویجە لەباشووری شاری كەركوك كۆنتڕۆڵنەكرێتەوە، مەترسی لەسەر شارەكە بەردەوامی دەبێت، بۆیە دەبێت شەڕی ئەو شارۆچكەیە پێشبخرێت.
بەقسەی نەجمەدین كەریم، حەویجە تەنیا مەترسی نییە بۆ سەر كەركوك، بەڵكو مەتریشە بۆ سەر سەڵاحەدین‌و دیالی تەنانەت بەغداش.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085