سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئه‌وانه‌ی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵك له كۆتاییدا هه‌ر تێكده‌شكێن.
لەو پەیامەدا کە لە زیندانەوە ئاڕاستەی کردووە، دەمیرتاش پشتیوانی خۆی بۆ چالاكی مانگرتنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ربڕیوه و داوای كردوه نه‌ك ئامه‌د به‌ڵكو ئه‌سته‌نبوڵ و ئیزمیر و ئهدێرنهو مێرسین و شاره‌كانی دیكه‌ی باكوری كوردستان و توركیا پشتیوانی ئه‌و خه‌باته‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بكه‌ن..
پێشتریش فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی بۆ چالاكی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له ئامه‌د دوپاتكردوهوتهوهو رایگه‌یاندوه ئه‌وان له زینداندان و ئه‌وانیش له ده‌ره‌وه به هه‌ردولا خه‌بات درێژه پێده‌ده‌ن.
