حكومه‌تی هه‌رێم له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم له هاڵك بانك شكستیهێناوه‌و وه‌زاره‌تی دارایش له راپۆرتێكی نهێنیدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه چیتر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ناكرێت.
ساڵانێک بو حكومه‌تی هه‌رێم دروشم و بانگه‌شه‌كانی پشتبه‌ستن بو به ئابوری سه‌ربه‌خۆ، بەڵام وا نزیكه‌ی سێ ساڵه هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانێكی قوڵی داراییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هێشتا هه‌ر سوره له‌سه‌ر فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت. له دوای بڕینی بوجه‌كه‌شه‌وه له‌لایه‌نه به‌غداوه له‌بری چاره‌سه‌ركردنی، هه‌ر رۆژه و هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به‌كێشه‌یه‌كه‌وه تێوه ده‌گلێنێت، ئه‌وه ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا گرتوه له هاڵك بانك و رێگه‌نادات هه‌رێم یه‌ك دۆلاری لێ رابكشێت، به‌بیانوی هه‌بونی سكاڵا له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له عێراقه‌وه.
میدیای گۆڕان بڵاوی كردوه‌ته‌وه ، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌فدێكی ره‌وانه‌ی توركیا كردوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، به‌ڵام وه‌فده‌كه شكستیهێناوه له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره‌و به‌بیانوی ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌ره‌سمی له‌لایه‌نه ئه‌مەریكاوه داواكراوه کە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره رانه‌كشێرێت تا ئه‌وكاته‌ی خۆیان توركیا ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌یەوه په‌نا بۆ واشنتۆن ده‌بات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.
نزیكه‌ی (15) رۆژە موچه له واده‌ی خۆی دواكه‌وتوه، واته ده‌بو تا رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو موچه‌ی مانگی ئایار دابه‌شبكرایه، به‌ڵام تائێستا ته‌نها وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له پاره‌ی داهاتی ناوخۆ موچه‌یان پێدراوه.
هەر بەپێی زانیارییه‌كانی میدیاكه‌ی گۆڕان، وه‌زاره‌تی دارایی له راپۆرتێكی نهێنیدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر پاره‌ی داهاتی نه‌وت رانه‌كێشرێت ئه‌وا توانای پێدانی موچه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌تیشیان نیه‌و موچه‌یان پێ نادرێت.
حكومه‌تی هەرێم ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه په‌نای بردوە بۆ قه‌رز له بانكه‌كانی ناۆخۆو وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه باجی له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێ زیادكراوه.
