ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه و مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندوه، نیه‌تی خۆكاندیدكردنه‌وه‌شی نییه.
فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به نه‌وای راگه‌یاندوە"مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندوه نه نیه‌تی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، نه داواش ده‌كات ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه"بۆچونی پارتی ئاشكرایه و داواكراوه له رۆژی 1-11 پێش كۆتاییهاتنی خولی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی پارتی ده‌یكات یه‌كڕیزییه بۆ ریفراندۆم و بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته و ئاماده‌ی راده‌ستكردنی پۆسته‌كه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و دیموكراتیانه بۆ كه‌سێكی تر".
