
شاخه‌وان خالید
گه‌لی كوردستان له مێژووی پڕ لە خه‌بات و قوربانیدانه‌كه‌ی، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زولم لێكراوترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە، كە مێژووی پارچه‌كردنه‌كه‌ی بۆ چه‌ندین جار هه‌ر چالدێران و سایكس پیكۆ و تا لۆزان و ئه‌وانی دیكه، مێژووی به‌رهه‌ڵستكاری و شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی له‌پێناو پاراستنی خاك و نیشتمانەكەی، بەخوێنی شه‌هیدان تۆماركراوه.
ده‌وڵه‌تداری له كورد زه‌وتكرا
كورد به درێژایی میژوو له‌سه‌ده‌كانی پێش زایین و دوای زایینیش له‌رێگه‌ی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان چه‌ندین ده‌وڵه‌ت و ئیماراتی پێكه‌وه ناوه به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی و ته‌ماحی ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌وڵه‌تانی هاوسێ، غه‌دری لێكراوه و تا سه‌ر ئیسقان دژایه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كورد كراوه تا ئاستی رووخاندنیان.
له‌پاش ئه‌و مێژووه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه له‌دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی ڤێرسای له‌كۆتایی شه‌ڕه‌كه مۆركراو، به‌زۆری كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێك دابه‌شكرا و ئه‌و كاته دوای رووخانی عوسمانیه‌كان ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق و سوریا و لوبنان و ئورده‌ن دروستكران، به‌ڵام بۆ كورد به‌ره‌وا نه‌بیرا ده‌وڵه‌تی كوردستان پێكبهێندرێت.
مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراق و نه‌هامه‌تیه‌كانی
چۆن له پێشتر زولم له گه‌لی كوردستان كرا، به‌م شێوه‌یه‌ش دوای دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان هه‌موو كات دژایه‌تی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانیان كردووه، هه‌میشه به‌ئاگر و ئاسن، وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی كوردیان داوه‌ته‌وه، بۆیه كوردستان هه‌موو كات به‌ر شاڵاوی راگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن و ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردن و جینۆساید بۆته‌وه. دوای رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، ئومێدی ئه‌وه كرا عێراقێكی دیموكراسی بێته‌كایه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ی پیشوو دژایه‌تیكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان تا ئه‌م ساته وه‌خته‌وه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه.
كوردستان به ده‌ستووری عێراق جیاده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون و هه‌موو كات سیاسییه‌كانی عێراق خۆ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دزنه‌وه.
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه له ساڵی 2005 له لایه‌ن عیراقیه‌كانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا، له‌م ده‌ستووره هاتووه عێراق پابه‌نده به به‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵوتییه‌كان و هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئازادییه‌كان و مافی هاوڵاتی بوون و پێكه‌وه ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه، له‌هه‌مان كاتدا هیچ ده‌قێكی یاسایی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك پابه‌ند ناكات تا هه‌تایه له‌چوارچێوه‌وی ده‌وڵه‌تی عێراق بمێننه‌وه و له‌كۆتایی دیباجه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق هاتووه پێكهاته‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه به عێراق گرێدراون و لایه‌نه‌كان پابه‌ند ده‌كات بۆ ماف و ئازادییه‌كان له‌كاتی پێشێلكردنیان ماف ده‌داته گه‌لی كوردستان بڕیاری مافی چاره‌ی خۆنووسین بده‌ن.
گشتپرسی پێشوازی گه‌وره‌ی لێده‌كرێ
هه‌روه‌ك چۆن له ساڵی 2005 خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵی تا رێژه‌ی 98.88% ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، ئێستا نه‌وه‌ی دیكه‌ش په‌یدابوونه و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ رێژه‌كه كه‌م نه‌بێته‌وه و خه‌ڵكی كوردستان به په‌رۆشه‌وه جارێكی دیكه له گشت پرسی له 25-9-2017 ده‌نگ بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێ
پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش رۆلی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێ و له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه، تاقمی تیرۆریستی داعش له‌هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕ شكستیان هێناوه به‌هه‌مان شێوه‌ش له كوردستان و عێراق كۆتاییان پێده‌هێنرێ، بۆیه پێشمه‌رگه له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان رۆلی سه‌ره‌كی ده‌بێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات و پێشمه‌رگه تا ئێستا چۆكی به‌هه‌موو دوژمنان داناوه هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ریفراندۆم كۆده‌نگی نیشتمانی گه‌ره‌كه
كوردستان به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و بوونی نه‌وت و غاز و كانزاییه‌كی زۆر، ده‌توانێ خۆی به‌ڕێوه ببات، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌تا دژایه‌تی ده‌كه‌ن، له‌كۆتایی هه‌ر خۆیان دێن رێكه‌وتننامه‌ی ئابووری و ئه‌منی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه پرسی سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به كۆده‌نگی نیشتمانی هه‌یه، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆك بن و به یه‌ك گوتاری سیاسی نه‌ته‌وه‌یی پشتگیری له گشت پرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.