
هێزێكی چەکداری سه‌ر به مه‌سعود بارزانی له شاری هه‌ولێر، په‌لاماری رۆژنامه‌نوسێک دەدەن و برینداری دەکەن، رۆژنامه‌نوسه‌كه دەڵێت: ویستویانه بیڕفێنن و دواتر بیكوژن.
رۆژنامه‌نوس ئیبراهیم عه‌باس، رایگه‌یاند؛ شه‌وی رابردو له لایه‌ن پێنج كه‌سی جل ڕه‌ش كه سه‌ر به هێزه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بون، له ناو شاری هه‌ولێر هه‌وڵیانداوه بیڕفێنن و دواتر بیكوژن، به‌ڵام خه‌ڵك رێگریی كردوه.
وتیشی: "ئه‌و كه‌سانه زۆریان لێداوه‌و سه‌ریان شكاندوه‌و په‌نجه‌یان شكاندوه و له چه‌ندین شوێنه‌وه جه‌سته‌یان بریندار كردوه، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر كراوه".
ئیبراهیم عه‌باس پێشتر له ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردوه‌و دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی له پارتی و نوسینی چه‌ند بابه‌تێكی ره‌خنه‌یی، ساڵی رابردو له پیرمام تەقەی لێکراو روبەڕوی ده‌ركردن و خان‌و داگیركردن و نانبڕین بوه‌وه.
له شه‌وی سێی ئایاری ئه‌مساڵیشدا هێزێكی تایبه‌تی پارتی له ماڵی هاوڕێیه‌كی له هه‌ولێر ده‌ستگیریان كرد و دواتر ئازادیان كرد.