لەکۆبوونەوەی وەفدەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گروپی سۆشیال دیموکرات لە ئەوروپا بەپێی لێدوانێکی وەفدی پەرلەمانتاران جێگری ئەو گروپە ڕایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر داخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین بانگێشتی مه‌سعود بارزانی بکه‌ین.
وه‌فده‌که‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه جیاوازه‌کانی ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆکسل به‌رده‌وامن لە کۆبونەوەکانیان، ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیش گه‌شبینن به‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هەوڵدەدات بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخه خراپه‌ی کوردستان تێی کەوتووە. په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم ڕایانگەیاندووە، جۆزێف وێندێرلێزه‌ر جێگری سه‌رۆکی گروپی سۆشیال دیموکرات له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا لە کۆبونه‌وه‌که‌دا وتی :"توشی شۆک بووم کاتێک بیستم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ڕێگری لێکراوه بگه‌ڕێته‌وه ناو په‌رله‌مان و ماوه‌ی ٢٠ مانگه په‌رله‌مانی کوردستان داخراوه".
ھه‌روه‌ها جۆزێف وێندێرلێزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، ئه‌وان ھه‌وڵده‌ده‌ن مه‌سعود بارزانی بانگھێشتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بکه‌ن تا وەکو گفتوگۆ له‌سه‌ر داخستنی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن. هەرلەوبارەیەوە عەلی حەمە ساڵح له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ڕایگەیاندووە، کە له‌گه‌ڵ گروپی سۆشیال دیموكرات له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆبوونه‌ته‌وه كه خاوه‌نی 189 كورسی په‌رله‌مانی ئه‌وروپان.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە كە لە كۆبوونەوەكەیاندا، لەسەر دۆخی حکومڕانی کوردستان و داخستنی په‌رله‌مان و گرفتی دیموكراسی و ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و قه‌یرانی دارایی و حوكمڕانی خراپ گفتوگۆیان كردوەو که‌یسه‌کانی پێشلکاری مافی مرۆڤیان پێداون. عه‌لی حه‌مه ساڵح یه‌كێكە له ئه‌ندامانی ئه‌و وه‌فده‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كە له ئه‌وروپان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "نامه‌ی فه‌رمی نوێنه‌ری چوار فراكسیۆنه‌كه‌مان پێدان و بڕیاره به‌دواداچوونی ورد بۆ گرفته‌كانی كوردستان بكه‌ن".
ئه‌و وه‌فده‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان كه له ئه‌وروپان و له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداریان كردووه پێكهاتوون له (عیزەت سابیر) په‌رلەمانتاری یەکێتی، (عەلی حەمە ساڵح) پەرلەمانتاری گۆڕان ، (سۆران عمر) پەرلەمانتاری کۆمەڵ ، (شێرکۆ جەودەت) پەرلەمانتاری یەکگرتوو.