نوێترین

recent

03/05/2017

هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد: لیژنەی سزاكانی مەكتەبی سیاسی بڕیاری لادانی عادل موراد-ی داوە



هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاشكرایدەكات كە دوێنێ(سێشەممە)، لیژنەی سزاكانی مەكتەبی سیاسی كۆبونەتەوە و بڕیاریان داوە عادل موراد، سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لابدەن.

ئەمڕۆ(چوارشەممە)، هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەمیانی نوسینێكدا ئاشكرایكردوە كە دوێنێ(سێشەممە) لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، عومەر فەتاح و قادر حەمەجان كۆبونەتەوە و بڕیاری لادانی عادل موراد، سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیان لە پۆستەكەی داوە.

كۆسرەت رەسوڵ، مەلابەختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، عومەر فەتاح، قادر حەمەجان، لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی ماوەیەك لەمەوبەر لە كۆبونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بە ئەندامی لیژنەی سزادانی ئەو بەرپرس و كادرانەی یەكێتی دیاریكران كە پابەند نابن بە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە و بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسییەوە.

بەڵام بەپێی نوسینەكەی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، باڤڵ تاڵەبانی لەو كۆبونەوەیەی دوێنێدا ئامادە نەبوە.

هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە نوسینەكەیدا كە لە ژێر ناوی “لێدانی دڵسۆزەكانی یەكێتی دەستی پێكرد”دایە، وتویەتی”کاک عادل یەکێکە لە دڵسۆزترین، بەهەڵوێستترین و پاکترین کادیرانی ناو یەکێتی، هەر بۆیە ماوەی دو ساڵە دلێری سەید مەجید موچەکەی بڕیوە و نەسرییەی ئەنجومەنی ناوەندیشی بڕیوە. عادل مراد لە خانویەکدا ئەژیت کە یەکێک لە کەسایەتییەکانی سلێمانی بۆی دابین کردوە”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085