
ئه‌و هێزه ڕوسیه‌ی كه له كانتۆنی عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان جێگیربوون، دوێنێ به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا جوڵه‌یان پێكراوه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی ڕێگری له هێرشی سوپای توركیا. ماڵپه‌ری خه‌به‌ر 24 له ڕۆژئاوای كوردستان، ئاشكرایكردوه دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا هێزی له ناوچه سنورییه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین كۆكرده‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌كانی ڕوسیا به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا ڕۆیشتوون. به‌پێی ماڵپه‌ره‌كه بێت، له‌دوای جوڵاندنی هێزه‌كانی ڕوسیا، هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین وه‌ستاون. جوڵاندنی هێز له‌لایه‌ن ڕوسیاوه، دوای ئه‌وه‌دێت له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا، ئه‌مریكا له‌كانتۆنه‌كانی جزیره‌و كۆبانێ هێزی به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا جوڵاند، به‌هۆیه‌وه توركیا هێرشه‌كانی ڕاگرت. سوپای توركیا، چه‌ند ڕۆژێكه له‌ناوچه‌كانی باكوری كوردستانه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردوه‌و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانیشه‌وه به‌توندی به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه. -