نوێترین

recent

19/11/2016

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گوندێکی ھەڵەبجەدا بینراون



بەوتەی چەند ھاوڵاتیەکی گوندی گریانەی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە ژمارەیەک چەکداری نەناسراویان بینیوە و ڕووبەڕووبونەوەش لەنێوان ھاوڵاتیان و چەکدارەکاندا ڕوویداوە و بریندارێکیش ھەیە.

بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێک، لە گوندی گریانە ژمارەیەک چەکداری نەناسراویان بینیوە و ڕووبەرووبونەوە لەنێوانیان دا ڕوویداوە و یەکێکیش لە ھاوڵاتیان برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە.

ھەروەھا لەو بارەیەوە ماڵپەری بزاڤ پرێس ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە پەیوەندی کردوە بە ھەریەکە لە نەقیب ئاراس محەمەد بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی شارەزوور و ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجەوە، بەڵام ھەردوولایان بێ ئاگایی خۆیانیان نیشانداوە و ھەواڵەکەیان ڕەتکردۆتەوە.

لەلایەکی ترەوە د.گۆران سەعدی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە ھەواڵەکەی بۆ ماڵپەری ناوبراو پشتڕاستکردۆتەوە و ڕایگەیاندوە:"یەکێک لەو ھاوڵاتیانەی لە ڕووبەڕوبوونەوەکاندابووە برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و برینەکەشی سووکە و ڕەوانەی ماڵەوەی دەکەینەوە",
Picsart-24-02-23-21-31-09-085