Home
كوردستان
پةیامێك له پێشمةرگةیةکی دێرینةوه .. بۆ لاهور طاڵةبانی بةرپرسی ئاژانسی پاراستن وزانیاری/زانیاری..
لەگەڵ دەستخۆشی بۆ هەڤاڵ شێخ لاهور
هیوادارم هەمیشە هەرگەش بین بێت و یەکیەتیش بەگەشاوەی ببینین و هەمیشە هەڤاڵانی یەکیەتی سەربەرزبن و چەپکە گوڵەکەی مام سەوزو گەشاوەبیت و یەکیەتی بەسەرفرازی و سەروەری بۆ یەکیەتی ناو یەکیەتی و بۆدۆست و لایەنگرانی سەنگی مەحک و قەلاو شورەوسەنگەرێكی مەحەک وپتەوبێت هەردەم ڕو گەشەکەی بۆسەرەوەری خەباتو تێکۆشانی,پرڵەشکۆو قوربانی دانو بۆگەورەی شەهیدانو خۆراگریو ئازایەتی و بەرخودانی پێشمەرگەو ئێش وئازاری پڕلەژانی برین و زامی شەهیدانی زیندو زیندانیانی سیاسی و تیکۆشەرە دیرینەکانو جەماوەرە خۆراگرو دلسۆزەکەی بگەرێتەوەوهەردەم لەسەنگ و قورسای و شکۆداری کەم نەبیتەوە
چون یەکیەتی حیزبی شەهیدانەو بەخوین و فرمێسك بە ئازارو ددان بەخۆداگرتن و بویری و قوربانیدان و بەخشینی خوین وزام بینا کراوە گەورەترین روباری خوێن سەرچاوەکەی ی.ن.ک بووە,
هەربۆیە کاڵایەکی هیندە هەرزان فرۆش نییە هەرزان فرۆش بکرێ کێوێکی هێندە بچوك و ئاسان نییە هەمو کەسێک زات بکات بگاتە سەری زەویەک نییە هەموو بۆرەپیاوک بتوانێ پێ بخاتە سەر و درەختێکی لاواز نییە بەهەموو بایەک راژەنێ ,لوتکەیەک نییە نەک هەرمرۆڤ هەمو جۆرەباڵندەیەکیش بگاتە دامێنی نەوەک لوتکەی دەریایەکیش نییە هەمو مەلەوانێ توانێ باسک راوەشێنێ و بتوانێ مەلەی تیدا بکات
یەکیەتی واتا ئەفسانەی سەردەم قولەی قاف و کێوی هیواو ئومێد,دوارۆژو ئاسۆی ڕوونی مێژوی پڕلە پڕشنگداری گەلیك خاکێک نەتەوەیەک واتا قوتابخانەو زانکۆی مەزنی بیرمەند و زاناو ڕابەری کوردایەتی و مەردایەتی مامی گەورەیە
هەربۆیە زۆر ئەستەمە هەموو مامۆستایەک بتوانێ وانەی تێدا بڵێتەوە و ئەستەمە هەموو کەسێ بتوانێ ببیەتە خاوەنی ئەم قوتابخانەو زانکۆیە و رێنیشان دەرمان بێت لێرەوەش دەیڵێمەوە یەکیەتیە رەسەنەکان خۆرسکانە یەکیەتین چون قوتابی مامی گەورەین مام بەباشی دەرس و وانەی داداوین کەبتوانین لەیەک کاتدا هەم قوتابی و هەم مامۆستابین لەیەک کاتدا پیشمەرگەو فەرماندەبین لەیەک کاتدا ئەندامی دلسۆزوکادری چالاک و بەتوانابین
وای فیرکردوین هەمیشەریزەکانی یەکیەتی ناویەکیەتی وەک چاوەکانمان بپارێزین و مانەوەمان سەروەریمان ڕابردو ئێستاو داهاتوشمان بەیەکیەتیەوە بەندەو بەند دەبێت
هەربۆیە هەموو لایەکتان دڵ نیا دەکەینەوە هەرگیز بینای حیزبیك ناروخینین کەدانەرەو وەستاکەی مام بوبێت و بەخوینمان دروستمان کردبێ شكۆی حیزبێ ناروشینین بەگیانمان بەرگریمان لێ کردبێ و رابردومان شاهیدەو بۆئایندەش بەگیان و بەخوێن ئامادەین چونکە ئەوەئەركێکی قورسو پیرۆزە و بۆیە واجبی سەرشانمانو ئەوئەرکەش بۆ میـژوو تائیرەمان هێناوە ئەگەر لیمان گەرێن شانی دەخینە بەری تائەوشوێنەی لەهێزو تواناماندا هەبێ دریخی ناکەین و نەمان کردووە جارێکی تر سەرفرازیو سەروەری بۆ یەکیەتیە دلسۆزەکان و نەمری بۆ شەهدان دە ئێوەش هەرسەربەرزبن هەڤاڵانی یەکیەتی ....
شێركۆ شێخ نوری
١٨ــ١١ــ٢٠١٦