نوێترین

recent

20/11/2016

بە رپرسێكی گۆڕان بۆ پارتی:ئه گه ر باوکم یه ک ڕۆژ جاشایاتی کردبێت ته رمه که ی له گۆڕ ده ریدێنم و ده سوتێنمj





عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان له په یجی تایبه تی خۆی له تۆڕی كۆمه ڵایهتی فه یسبوك پۆستێكی بڵاوكردوه ته وه و نوسیویه تی:

ئه گه ر کویخا موباره کی باوکم یه ک ڕۆژ جاشایاتیکردبێت،له گۆڕکه ده ریدێنم و ته رمه که ی ده سوتێنم.

ناوبراو ده شڵێت:په یامێک بۆ هۆزی شوان،به تایبه ت پارتیه ناوشوانیه کان،وه ک ده بینن به هۆی ململانێی سیاسیه وه ،سایت و په یجه کانی پارته که تان که وتونه ته تۆمه ت به خشینه وه بۆ که سێک که خۆشه ویستی هه مووتان بوه و زه ره رمه ند ترین که سه و ته سحێی زۆری داوه له پێناو کوردایه تیدا.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک راشیگه یاندوه :په یامه که م ئه وه یه ئه گه ر کوێخا موباره ک یه ک ڕۆژ پیاوی حکومه یتی به عس بوه و جاشبوه ، ئه وه بچن له گۆڕ ده ریبێنن و ته رمه که ی بسوتێنن، ئه گه ر واش نیههه ڵوێست وه رگرن به رامبه ر به و سوکایه تی پێ کردنه .

ئه و نوسینه ی عەبدوڵای کوێخا موبارەک دوای ئه وه دێت كه عەبدولرەزاق عەلی،كادیری پارتی له فه یسبوكی خۆی هێرشی توندی كرده سه رناوبراو به چه ته و حەبخۆر ناوی بردو هه روه ها هه ندێك پارتی باوكیان به جاش دایه قه ڵه م.

ده قی نوسینه كه ی عەبدولرەزاق عەلی:‏

بۆ عەبدوڵاى کوێخا موبارەک هەڵتڕاوى گۆڕان..

ئەم برادەرە کەناوى عەبدوڵاى کوێخا موبارەکە و لەوێنەکەیدا وەک قوێخاى توکاوا و جاف دەردەکەوێت هیچنییە جگە لە هاشوهوش.

ئەم برادەرە کە پێم وایە لە چەتە و سەرسەریەکانى عەشیرەتى جافە و وادیاریشە ئەم هەمووە هاشوهوشەکە بەپشتى ئەو چەتانە دەنازێت.ئەمڕۆ هاتووە لێدوانیکى داوە بە کەچە سایتێکى یەکێتى ئێرانیزم و دەڵێت هەرشـیک لە دژى بارزانى بێت ئامادەم بیکەم.

من نازانم ئەم جڤاتەى نەوشیروان مستەفاى حەبخۆرى لەکوێوە هێناوە، کارى ئەم جڤاتە جگە لە کۆمەڵێک شەقاوە و شەقوەشێن چیترە کە وا بوونەتە ئەندام جڤات، یان هەڵتڕاوى گۆڕان.

لێرەوە پێان دەڵێم توڕەمان مەکەن، خۆتان دەزانن غەزەبى پارتى چۆن لە ١٩٩٦ هەولێر بەجاشەکانى ئیران چۆڵکرد، ئەمڕۆش سلێمانى بەچەتە و چەقۆ وەشێن و جاشەکانى ئێران چۆڵ دەکاتەوە، بەڵام تەنها کاتى ماوە..


Picsart-24-02-23-21-31-09-085