نوێترین

recent

01/10/2016

عادل موراد بۆچونی خۆی لەسەر سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا خستەڕوو



سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچونی خۆی لەسەر چونی بارزانی‌و وەفدی یاوەری بۆ بەغدا رادەگەیەنێت‌و دەڵێت، رۆژگار دروستی بۆچونەكانمانی سەلماند، ئێستاش دەبێت گەلی كوردستان بپرسێت كێ لەبرسیكردن و بەهەدەردانی سەروەت و سامانیان بەرپرسە؟


عادل موراد له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى بۆچونی خۆی لەسەر چونی مەسعود بارزانی‌و وەفدی یاوەری بۆ بەغدا دەربڕی‌و رایگەیاند، پێش چەند ساڵێك و لەچەندین بۆنەو پێشهاتی جیاواز زۆر بەڕاشكاوی رامانگەیاند كە تێكچونی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا خزمەت بە گەلی كوردستان ناكات، دەبێتە مایەی دروست بونی قەیران و گرفتی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هاووڵاتیان لێ زەرەرمەند دەبن، بەڵام بەداخەوە لەبری گوێگرتن و لێكدانەوەی گونجاو بۆ دیدوبۆچونەكانمان، روبەڕوی زۆرێك تۆمەت و تەشهیركردنی ناڕەوا بومەوە، بەڵام دوای پتر لەچوار ساڵ و بەچونەوەی دەسەڵاتدارنی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دەردەكەوێت بێ چەند و چون كە قسەكانمان لەجێی خۆیدا بوو.


دەشڵێت "ئێستا دەبێت گەلی كوردستان بپرسێت كێ لەبرسیكردن و بەهەدەردانی سەروەت و سامانیان بەرپرسەو بۆچی و لەپای چی بارودۆخی هەرێم كوردستانیان بەو ئاقارە گەیاند".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085