بڕیارە سبەینێ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وەک دوو موچەخۆری حکومەت بەشداری بکەن لە ناوتۆمارکردن لە پرۆژەی بایۆمەتری تایبەت دروستکردنی کارتی زیرەکی موچەخۆران، کەلەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئامادەکراوە و سەرپەرشتی دەکرێت.
پرۆژەکە بریتییە لە تۆمارکردنی ناو زانیاری پێویستی سەرجەم موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لە سیستمیکی ئەلکترۆنیدا، پرۆژەکە هی وەزارەتی داراییەو لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕی کوردەوە دروستکراوە و سەرپەرشتی دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەربارەی سیستمەکە ئاشکراکراوە، هۆکارەکانی دروستکردنی بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە، ئەویش بەهۆی نەبوونی داتایەکی ورد و دروست لەسەر موچەخۆران بەشێوەی ناوەندی و نەبوونی کارتی ئەلکترۆنی موچەخۆران، کە بووەتە بەربەست لەبەردەم جیاکردنەوەی موچەخۆری ڕاستەقینە و دووبارە.
بە گوێرەی پرۆژەکە دوای دروستکردنی کارتی زیرەکی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چیتر موچەخۆری ناڕاستەقینە (بندیوار) نامێنێت و دەستکەوتنی داتایەکی دروست لەسەر موچەخۆری ڕاستەقینەی حکومەت.
هەروەها دەتوانرێت بەم سیستمە میلاکی حکومەت ڕێکبخرێتەوە و هەر کەسێک خۆی تۆمار نەکات و فۆڕمی تایبەتی پڕنەکاتەوە لە فەرمانگەکەی، ئەوا بۆ حکومەت دەردەکەوێت کە ئەو ناوە بوونی نییە و موچەکەی دەوەستێت.

بە گوێرەی سیستمەکە لەکاتی تۆمارکردنی ناوەکانی فەرمانبەران ئەگەر کەسێک دوو موچەی هەبێت، ئەوا بی ئەوەی ئاگاداربکرێتەوە، دواتر ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ژووری عه‌مه‌لیات پێكهێنراوه و چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌و كێشانه‌ی دێنه پێشه‌وه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن .
بۆ سەرخستنی پرۆژەکە له هه‌رێمی كوردستان ٧٦ بنكه‌ی تۆمار و ٢٧١ په‌نجه‌ره، كار بۆ موچه‌خۆران ده‌كه‌ن تا له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی دیاریکراوە، سه‌رجه‌م ئه‌و موچه خۆرانه كه ژماره‌یان ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار كه‌سه ناوه‌كانیان تۆمار بكرێت، کە لە هەر شوێنێک ٤ هەزار موچە خۆر هەبێت .
تۆماركردنه‌كه‌ش به‌شیوه‌یه‌كه كه ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌درێت به‌و فه‌رمانبه‌ره و له هه‌موو ئه‌و پرۆژه و بیمانه‌ی حكومه‌ت ده‌یدات به فه‌رمانبه‌رانی سود مه‌ند ده‌بێت.
تۆماركردنه‌كه‌ش به‌شیوه‌یه‌كه كه ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌درێت به‌و فه‌رمانبه‌ره و له هه‌موو ئه‌و پرۆژه و بیمانه‌ی حكومه‌ت ده‌یدات به فه‌رمانبه‌رانی سود مه‌ند ده‌بێت.
ع.م