نوێترین

recent

11/10/2016

فەتلاوی بۆ ئەردۆغان: چاوەڕێی تابوتی سەربازەكانت بكە



حەنان فەتلاوی لەسەر حەیدەر عەبادی دێتە وەڵام و بە ئەردۆغان دەڵێت، ئەگەر سەربازكانت بە قسەی عەبادی نەكەن، بەمزوانە لەناو تابوتدا عیراق بەجێدەهێڵن‌و پێویستیشە پێشوازییان لێبكەیت.
پاش ئه‌وه‌ى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هێرشى توندى كرده‌ سه‌ر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وتی، تۆ لەئاستی مندا نیت، ئێمە ئەوەی بمانەوێت دەیكەین‌و پێویستە تۆش سنووری خۆت بزانیت، ئەم لێدوانەی ئەردۆغانیش حەنان فەتلاوی هێنایە قسەو دەڵێت، ناكۆكییەكانم لەگەڵ عەبادی دەخەمە لاوەو وەڵامی ئەردۆغان دەدەمەوە.
حەنان فەتلاوی سەرۆكی فراكسیۆنی ئیرادە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپەیجی رەسمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت، بۆ یەكەمجار ناكۆكییەكانم لەگەڵ عەبادی دەخەمە لاوەو لەسەری دێمە وەڵام بەرامبەر ئەردۆغان، چونكە هەست دەكەم دەستەپاچەیە بەرامبەر لێدوانەكانی سوڵتان، ئەگەر وەڵامەكە تەنها بەقسەش بێت‌و داوای لێدەكەم ئەو ئەركە بەمن بسپێرێت.
فەتلاوی بۆ ئەردۆغان دەڵێت، ئەگەر ئەو سوپایەی لەعیراقن ‌و تۆ شانازیان پێوە دەكەیت بەقسەو فەرمانی عەبادی نەجوڵێنەوە، پێم باشە ئامادەكاری بكەیت بۆ پێشوازیكردنیان لەناو تابوتی داریندا، چونكە عیراق خاوەنی پیاوانێكە بێدەنگ نابن، ئەوكات گوێت لەدەنگی بەغدا دەبێت‌و ناچارت دەكەن كۆشكەكەت بەجێبهێڵێت‌و بەشداریی حەرەملك (حەرەم سەرا) بكەیت بۆ سەربازەكانت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085