له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی دو گه‌نجدا له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچیا (خانووه‌كانی كۆمپانیای نه‌وزاد) له‌شاری سلێمانی، گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستداو دو كه‌سی دیكه بریندار بون، پاش ڕوداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بكوژه‌كه ده‌ستگیركرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌هۆی دروستبونی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌و دو گه‌نجه‌دا كه دراوسێی یه‌كترن، یه‌كێك له‌گه‌نجه‌كان به‌ناوی (ش، ح، ح، ر) پاش به‌ركه‌وتنی چه‌قۆ، به‌سه‌ختی برینداربو، دواتر له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات له‌هه‌ردو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه دو كه‌سی دیكه به‌ناوه‌كانی (ئـ، ف، ص)و (ئـ، ح، ح، ر) بریندار بون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوكه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردو له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا توانرا بكوژه‌كه به‌ناوی (د، ئـ، ف) ده‌ستگیربكرێت‌و له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌نده.
هه‌ر ئه‌مشه‌و و له‌كاردانه‌وه‌ی كوشتنی كوڕه‌كه‌یان، ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری كوژراوه‌كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی بكوژه‌كه‌و به‌شێك له‌ماڵه‌كه‌یان سوتاندن، به‌ڵام هه‌رزو تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایشی سلێمانییه‌وه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ كرا‌و ڕێ له‌فراوانبونی ئاڵۆزییه‌كان گیرا.
