کاتژمێر 5:10 خولەکی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ، چەند فرۆکەیەکی نەناسراو بۆردومانی بنکەیەکی پێشمەرگەیان کرد.
پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز لە باشور کەرکوک و رایگەیاند کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، چەند فرۆکەیەکی نەناسراو بنکەیەکی پێشمەرگەیان لە گوندی (نۆفل)ی باشوری کەرکوک بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بووە و پێنجی دیکەش بریندارن.
بەپێی بیروڕای دانیشتوانی ناوچەکە، پێدەچێ فڕۆکەکان سەربە سوپای تورکیا بن.
