كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كداره‌كانی داعش هێرشێی فراوانی بۆ سه‌ر میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌ستپێكرد و له ئێستادا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كداره‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
كه‌مال كه‌ركوكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك به خه‌ندانی راگه‌یاند "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كداره‌كانی داعش هێرشی فروانیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای 10 و لیوای 111و 126و فه‌رمانده‌یی كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكردووه".
وتیشی: له ئێستادا شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كداره‌كانی داعش له‌و میحوه‌ره به‌رده‌وامه.
وتیشی: له ئێستادا شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كداره‌كانی داعش له‌و میحوه‌ره به‌رده‌وامه.
هێرشی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك له كاتێكدایه كه چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه له‌به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆوه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێك له‌شاری كه‌ركوك و هێشتا شه‌ڕ له‌چه‌ند شوێنێك به‌رده‌وامه.
هێرشه‌كانی داعش كه به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد، بۆ سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شوێنێك بووه له‌ناویاندا گه‌ڕه‌كانی دۆمیزو یه‌كی حوزه‌یران و حه‌ی عه‌سكه‌ری و بینای كۆنی پۆلیس و چه‌ند شوێنێكی دیكه.
هێرشه‌كانی داعش كه به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد، بۆ سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شوێنێك بووه له‌ناویاندا گه‌ڕه‌كانی دۆمیزو یه‌كی حوزه‌یران و حه‌ی عه‌سكه‌ری و بینای كۆنی پۆلیس و چه‌ند شوێنێكی دیكه.
