نوێترین

recent

21/10/2016

دەستیان بەهێرش كرد.. هێزەكانی دژەتیرۆ گەیشتنە كەركوك

دوای ئەوەی چەند چەكدارێك دزەیان كردە ناو شاری كەركوك‌و هێرشیان كردە سەر چەند بینایەكی شارەكە هێزی دژەتیرۆر رەوانەی شارەكە كرا. بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 21/10/2016 چەند چەكدارێكی داعش دزەیان كردووەتە ناو چەند ناوچەیەكی شاری كەركوك‌و هێرشیان لەچەند ناوچەیەك ئەنجامداوە، كە ئێستا ئەو چەكدارانە چوونەتە ناو چەند بینایەكی شارەكە. هەر بەپێی سەرچاوەكە، چەكدارەكان دوای ئەنجامدانی هێرشەكان چوونەتە ناو بینای كۆنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك‌و بینای ئوتێل كەركوك، ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكان ئەو بینایانە گەمارۆدراون. سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئێستا سەعات 7:40 دەقەی بەیانی هێزەكانی دژەتیرۆر گەیشتوونەتە ناو شاری كەركوك‌و دەستیان بەهێرش بۆ سەر ئەو دوو بینایە كردووە، كە لەلایەن چەكدارەكانەوە گیراون. لەبارەی زیانەكانی ئەو هێرشانەوە سەرچاوەكە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی تائێستا رووبەڕووبوونەوەكان بەردەوامن، هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكان بەتەواوی نەزانراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085