
دوو هێرشی خۆكوژی داعش له قه‌زای دوبز سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك شه‌هیدبوونی زیاتر له 10 كه‌سی لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی قایمقامی قه‌زاكه. عه‌بدوڵا نوری قایمقامی دوبز به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "سێ تیرۆریستی داعش دزه‌یان كردووه‌ته ناو وێستگه‌ی كاره‌بای غازی دوبز كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئێرانیه‌وه دروستده‌كرێت، دوان له‌و خۆكوژانه خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه". وتیشی "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه، حه‌وت بۆ نۆ هاوڵاتی كورد شه‌هیدبوون كه له‌و شوێنه كاریان ده‌كرد، هه‌روه‌ها دوو بۆ چوار كه‌س له تیمی كۆمپانیا ئێرانییه‌كه‌ش شه‌هیدبوون". قایمقامی دوبز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێز له‌ناو قه‌زاكه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه. چه‌كدارانی داعش هه‌روه‌ها هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی قوتان له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك - دوبز. عه‌بدوڵا نوری رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له‌نزیك كۆمپانیای نه‌وت و غازه‌كان له‌ناو گونده‌كه كۆبونه‌ته‌وه‌و و ئاسایش و پێشمه‌رگه گه‌مارۆی گونده‌كه‌یان داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی دوبز بۆ خه‌ندان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌زاكه ئێستا برینداره‌و ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسایش له دویز به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، داعش له گوندی قوتان هاوڵاتیانی كۆكردووه‌ته‌وه‌و داوای لێكردوون پشتیوانی بكه‌ن
