نوێترین

recent

21/10/2016

رۆژنامەنووسێك و 12 پۆلیس لە كەركووك شەهیدبوون

هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە كەركووك رایگەیاند، ژمارەی شەهید و بریندارانی كەركووك تاوەكو ئێستا نازانرێت، بەڵام ئەوە پشڕاستكراوەتەوە رۆژنامەنووسێك و 12 پۆلیس شەهیدبوونە، لەگەڵ برینداربوونی زۆتر لە 30 پۆلیسی دیكە.

لەبارەی شەهیدەكان هەردی محەممەد زۆرتر گوتی "پەیامنێرێكی كەناڵی توركمان ئیللی لەكاتی رووماڵكردن شەهیدبووە، هێزەكانی پۆلیس 12 شەهید و زیاتر لە 30 برینداریان هەیە، بەشێك لە بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر و سلێمانی كراون، ژمارەی شەهید و بریندارانی پێشمەرگە، خۆبەخشەكان، هاونیشتمانیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكانی دیكەش نازانرێت".

ئێستا رەوشی كەركووك كۆنترۆڵكراوە و تەنیا لە چەند شوێنێك تەقە ماوە، پەیامنێری رووداو گوتی "هوتێل سنۆبەر كۆنترۆڵكراوە، لە هوتێل دار سەلامیش تەقە ماوە و ئێستا ئاگر لە نهۆمێكی هوتێلەكە كەوتووەتەوە، باس لەوە دەكرێت یەك دوو چەكدار مابن و ئێستا هێزە ئەمنییەكان گەمارۆیان داوە". ئەوە لەكاتێكدا لە هوتێل جیهاد و هوتێل قەسری مەجیدیش یەک چەكداری داعش ماوە و گەمارۆدراون، لە گەڕەكی دۆمیزیش لە یەك دوو ماڵ تەقە ماوە، بەڵام زۆربەی گەڕەكەكە كۆنترۆڵكراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085