سەرکونسولگەری ئێران لەشاری سلێمانی رەتیدەکاتەوە ئەو دوو بریندارە ئێرانییەی کە ئەمڕۆ رەوانەی سلێمانی کراون، گیانیان لەدەست دابێت.
سەعدوڵا مەسعودیان بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە، ژمارەی کوژراوەکانی وڵاتەکەی لە هیرشەکەی ئەمڕۆی داعش تەنها ٣ کەسەو بریندارەکانیشیان گواستۆتەوە بۆ سلیمانی.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەوڵدان سەرجەم ئەو تیمە هونەرییە ئێرانییەی ئەمڕۆی وێستگەی کارەباکەی دوبز، بگوازنەوە بۆناو کەسوکارەکانیان لەئێران.
بەیانی ئەمڕۆ ٨ خۆکوژی داعش هێرشیان کردەسەر وێستگەی دوبز لە کەرکوک کە کۆمپانیایەکی ئیرانی بەرێوەی دەبات و بەهۆیەوە ٣ ئەندازیاری ئێرانی کوژران و چواری تریش بەسەختی برینداربوون کە دوانیان ئیرانین.
