
ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم لەکاتژمێر 1:00 نیوەڕۆ، فەرماندەی پێشمەرگە عەقید سەردار ساڵح لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئازادکرنی موسڵ لە نزیک قەزای تلکێف شەهیدبوو.
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەم شەهیدە بە ناوی مەهدی ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت "لەکاتی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی تلکێف عەقید سەردار لە (ساحەت ئەلتەبادول) بە گولەی قەناسێکی داعش شەهیدبوو".
شەهید سەردار ساڵح سەر بە هێزی یەکی بەتالیۆنی 14 بووەم خەلکی گوندی چێی ناوچەی دۆسکی ژوورووەو ماڵیشی لە ناحیەی شێلادزێی سەر بەقەزای ئامێدییە.

