حکومەتی عیراق دوو چەکی بەبڕی ٩٣ ملیار دینار ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی کردوە، بەڵام ھیچ بڕەپارەیەکی نەخستۆتە سەر حساب بانکیەکە، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ھەرێمیش ھۆکاری دابەشنەکردنی پارەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت:"پەیوەندیی بەبەغداوە ھەیە".
ئەمین ساڵح بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "بەغدا دوو چەکی پارەی بەبڕی نزیکەی ٩٣ ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیارانی ساڵانی ٢٠١٤و ٢٠١٥ بۆ پارێزگای سلێمانی ناردوە، بەڵام تائێستا ھیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتەسەر حساب بانکی ھەرێم".
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی باسی لەوەشکرد، بەبڕیاری حکومەتی عیراق لەپارەی ئەو دوساڵە، ھەر جوتیارێک نیوەی پارەکەی پێدەدرێت، واتە ئەگەر جوتیارێک چەکێکی ١٠ ملیۆن دیناری ھەبێت، ئەوان پێنج ملیۆنی دەدەنێ.
لەلایەکی تریشەوە عەبدولڕەحمان محەمەد بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ھەرێم لەسلێمانی ڕایگەیاند، "چەکی پارەی جوتیاران گەیشتۆتە دەستمان، ئێمەش ناردومانەتەوە بۆ بانکی مەرکەزی تاوەکو ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بدەن".
وتیشی:"ھەرکات بەغدا ڕەزامەندی نیشاندا، ئێمەش دەست بەکارەکانی خۆمان دەکەین بۆ دابەشکردنی پارەکە، واتە چاوەڕوانی بەغداین".