نوێترین

recent

22/08/2016

لە چاوەڕوانی فریادڕەسدا....


شێرزاد وڵات دۆست

   قوڵتربوونەوەی قەیرانەکان و بێدەنگی هاوڵاتیان جێی سەرنجە ، 
بەجۆرێک کۆمەڵێک پرسیار دێنێتە پێشەوە کە ئاخۆ چ هۆکارگەلێک لە پشت  
بێدەنگ بوونی دەنگی ناڕازی و سڕ بوونی شەقامەوەیە ؟ ، ئایا هۆکار چیە 
خۆپیشاندان و جوڵانی شەقام لە ئێستا دا گۆراوە بە بوونی دەنگێکی کزی 
ناڕازی کە چەند شوێن  و میدیاکان دا ڕۆژانە بەر گوێمان دەکەوێت لەگەڵ 
بوونی خراپترین هەلومەرجی ژیان لە هەرێمی کوردستان بەراورد بەچەند 
ساڵی ڕابردوو؟!.ئاخۆ هاوڵاتیان بەڕاستی بێزار بوون لە خۆپیشاندان و 
داواکارکردنی مەفەکانیان لە دەسەڵاتێک کە بەرپرسە لە ئاست بوونی 
خەرمانێک لە قەیران و گیروگرفت ، یاخود بەڕاستی هاوڵاتیان خۆیان لەگەڵ 
ئەم باردۆخە گونجاندووە و دڵنیان لەم بەرودۆخە حکومەت هەر ئەوەندە 
دەسەڵاتی هەیە لە ساڵێک دا چەند مانگێک نیو مووچە و چەند کاتژمێرێک 
کارابا بدات !!! بەڵام پێناچێت ئەم هۆکارانە هۆکارگەلی سەرەکی بن بۆ بێ 
دەنگی و نەبوونی ناڕەزیەتیەکی دیار لە چوارچێوەی خۆپیشاندان و 
سەرهەڵدان ، بەڵام وادیارە ئەمجارە هاوڵاتیان لە چاوەڕوانی هاتنی 
فریادڕەسێکن بۆ ڕزگارکردنیان لەم باردۆخە؟!.
لێ ئاخۆ هیچ فریادرەسێک بوونی هەیە ، ئایا عیسایەک یان محمدی 
مەهدیەک لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و دەبێتە فریادرەس و بۆ چارەی 
قەیرانەکانی ئەم هەرێمە !! ، یاخود بەشێوەیەکی تر هاوڵاتیان لە چاوەڕێی 
ئەوەدان وڵاتێکی دەرەکی بە هانای کێشە و گرفتەکانی ئەم مەملەکەتەوە بێت 
و بێت بە فریادرەس ، بێ گومان و بە دڵنیایەوە وڵامەکەی نەخێرە ، چونکە 
هیچ کەس و هیچ لایەنێک وەک  فریادڕەس بوونی نیە بۆستەملێکراوانێک کە 
بەرامبەر ستمکار بە دەنگ نایەن و ناڵێن “نا” . بەدرێژای ساڵانی ڕابردوو  
لە دوای ڕاپەڕین و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەت ، ساڵ لە دوای ساڵ 
هاوڵاتیان لە چاوەڕێی بە دیهێنانی ئە بەڵێنە بریقەدارانە  بوون ،  کە بەدرێژایی (25) ساڵی رابردوو لەلایان دوو حزبی دەسەڵات دار پێیان درابوو 
، بەڵام نەک ئەو بەڵێنانە بەدی نەهات بەڵکو سادەترین ماف  کە خۆی 
دەدیەتەوە لە ژیانێکی شیاو بەدی نەهات بۆ گەلێک ، کە ساڵەهای ساڵ لە ژێر 
چەپووکی دڕەندەدەترین داگیردابوو.
  گرنگە دیسان ئاماژە ئەوەیە هەتاوەکو کوڵان و شەقامی شارو 
شارۆچەکەکانی هەرێمی کوردستان پر نەبێت لە دەنگی ناڕازی لە هەموو 
چین و توێژەکان و بەیەک دەنگ نەڵێین “نا” بۆ دەسەڵاتێکی شکستخواردوو 
“نا” بۆ دەسەڵاتێکی مافیا ئاسا  “نا”بۆ ژیانێکی شاهانە بۆ ئەوان و ژیانێکی 
کۆیلە ئاسا بۆ ئێمە “نا” بۆ چیتر بەتاڵان بردنی داهاتی ئەم میللەتە “نا” بۆ 
کوشتنی ڕۆژنامەنوس “نا” بۆ مانەوە بە شێوە کارتۆنی یاسا و دادگا “نا” 
برسیکردنی هاوڵاتیان “نا”.... “نا” ...“نا”..  ،بێگومان هەتا ئەم دەنگە 
ناڕازیانە نەبن بەیەک بە یەدەنگ هاور نەکەن و بناغەی دەسەڵاتی 
گەندەڵکاران نەهێنە لەرزین  ، نە دەسەڵات مل کەچ دەبێت  و نە باردۆخی 
ژیان  باشتر و شیاو تر دەبێت ، بەڵکو ڕۆژ لە دوای رۆژ بەرەو بارودۆخی 
سەخت تر خراپتر هەنگاو دەنێین.
  


Picsart-24-02-23-21-31-09-085