

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەناوچەی داقوق پێشمەرگەیەک شەهیدبوو.
بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست کەوتووە ، کاتژمێر 4:00 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە پێشمەرگەکانی سەر بە لیوای 9ی پیادەی سلێمانی فەوجی دوودا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بووە.
زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن ، ئەو پێشمەرگەیە خەڵکی گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوکە و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.
