

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ئاماژە بۆئەوەدەکات ئەوەی لەڕۆژی ئاڵوگۆڕکردنی پۆسته‌كاندا ڕویدا، تەنها پەرچەکردارێکی ئەم هەڤاڵانە بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه و خۆیان ده‌ڵێن نیگه‌رانییه‌كانیان مانای ئەوە نییە کە دەستبەرداری یەکێتیی ببن.
دەقی پەیامەكە:
پەیامێک بۆ هەڤاڵانی یەکێتیی
ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەنێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نیگەرانی چەند هەڤاڵێکی فراکسیۆنی سەوزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێکەوتەوە. ئەم هەڤاڵانە لەماوەی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاستی چۆنیەتی کارکردن له بەدەنگەوەنەهاتن و گوێ نەگرتن لە داواکارییەکانیان و به‌هه‌ندنه‌گرتنی بیروبۆچونەکانیان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی (مه‌كته‌بی سیاسیی)یه‌وه، نیگەران بوون. کە ئەمەش مافی ڕەوای خۆیانە.
بۆیە ئەوەی لەڕۆژی ئاڵوگۆڕکردنی پۆسته‌كاندا ڕویدا، تەنها پەرچەکردارێکی ئەم هەڤاڵانە بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه و خۆیان ده‌ڵێن نیگه‌رانییه‌كانیان مانای ئەوە نییە کە دەستبەرداری یەکێتیی ببن، چونکە ئەم هەڤاڵانە خۆیان خاوەن وپارێزەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن و له ریزه‌كانی یه‌كێتیی و لە بنەماڵەکانیاندا شەهیدیان داوە.
له‌م په‌یامه‌وه بۆ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی رایده‌گه‌یه‌نین، ئەگەر هەر کەسێک بەناوی ئەم هەڤاڵانەوە قسە بکات، ئه‌و قسانه هیچ بنەما و به‌هایه‌كی نییە و پەیوەندی پێیانه‌وه نییە. و دوا وەڵامی ئەم هەڤاڵانەش، کارکردنە لەفراکسیۆنی سەوز و خزمەتكردنە بە یەكێتی و كومەڵانی خەڵكی كوردستان.
لاهوور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری
26-8-2016