

د . محمد امین گە ناوی
دوای ھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت پێش چارەکە سەدەیەک
کۆتایی
بەجەنگی ئایدۆلۆجی ھات کەجیھانی کردبوو بە دوو بەرەوە
دوو بلۆکی دژبەیەک . بەکۆتایی ھاتنی جەنگی ئایدۆلۆجی
وڵاتان و میللەتان گەرانەوە سەر جەنگی سروشتی کەبریتیە
لەجەنگ بۆ بەرژەوەندی میللی و نیشتمانی خۆیان ئیتر
لەبری ھاوپەیمانی ئایدۆلۆجی ، ھاوپەیمانی بەرژەوەندی
ئابوری، شارستانی، ئاینی ، ( نەژادی ) بوونە پێوەری پەیوەندی
ھاوپەیمانیان. لەگەڵ کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت ، وڵاتانی
ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا جێگای یەکێتی سۆڤیەتیان
لەم شوێنانە گرتەوە کەلەڕوی ئابوری بەتایبەت وزە ،
جیۆستراتیجی و جیۆپۆڵەتیک گرنگن وە ئەم داشانەیان لابرد
کەببونە سمبولی نوێنەرایەتی بلۆکی روسیای سۆسیالستی
لەپێش ھەمویانەوە سەدام و عێراق ئەمجار لبیاو قەزافی ،
وەک ئێستاش نۆرەی سوریایە کە نازانرێ سەرنەوشتی بەکوێ
ئەگا بەھۆی گەڕانەوەی روسیا بەھێزەوە بۆ سەرھێڵ و ڕۆڵ
بینینی لەسیاسەتی جیھانی . لەگەڵ ڕوخانی سەدام و
قەزافی و لاوازبونی سوریا و مێر بۆشایی ھێز لەناوچەکە
دروست بوو کە ھەموو لایەک ھەوڵ دەدەن ئەم بۆشاییە پڕبکەنەوە .
لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھۆی لاوازی و کەنەفت بونی وڵاتانی
عەرەبی ھەریەکە لەتورکیا بەپاشخانی خلافەتی سوننەی
ئیسلامی و خەونی ژیانەوەی دەورانی عوسمانی ، ئێران بە
پاشخانی شۆڕشی ئیسلامی و ھیوای دروست بونی ویلایەتی
فقیە لەسەربنەمای مەزھەبی شیعی وە ھەروەھا ئیسرائل و
ڕۆژئاواش بەپاڵنەری ڕاگرتنی ھاوسەنگی ھێزو ئاسایش و
پاراستنی ھێڵەکانی وزە ، بەگەرمی لەپێش بڕکێدان و چالاکانە
کار ئەکەن بۆ دروستکردنی پایەکانی خۆیان . یەکەم خاڵی
نەبەردی یەکلابونەوەی زۆرانبازی ھێزە تورکی و ئێرانی و
ئیسرائلی لەگەڵ ڕۆژئاواییەکان ئێستا لەسوریا و عێراقە.
ھەرچی ئێرانە بەھێزو بازوی ئابوری نەوت و گروپە شیعەکان و
توانای سەربازی و ھەواڵگری لەحاڵی بەرگری دایە لەسوریاو لوبنان
و عێراق وە لە یەمەن لە حالی ھێرش دایە. ایران بۆ
بەھێزکردنی بەرەی سوریا و عێراق راستەوخۆ لەدەرەوەی
سنورەکانی خۆی لەجەنگدایە لەگەڵ تورکیای سوننی بەڵام
لەگەڵ ئیسرائل و ڕۆژئاوا لە ڕێکەوتندایە چونکە لەھەندێک
شوێن بەرژەوەندیان یەکە وەکو لەعێراق بەڵام لەیەمەن و لوبنان
بەپێچەوانەوە. ھەرچی تورکیای عەلەم داری دنیای سوننەو
خلافەتە پشتیوانی قوڵی ستراتیژی گەورەی دنیای سوننەی
ھەیە ، تورکیا ھەمو توانای خۆی بەکاردەھێنێ بۆئەوەی
بەشۆڕشی ئیسلامی دنیای سوننە بتوانێ شکۆی خەلافەتی
عوسمانی ئیسلامی بۆخۆی بگێڕێتەوە ، کْە ئەمساڵ ئەبێتە
٩٠ ساڵەی نەمانی خەلافەتی ئیسلامی سوننەی عوسمانی.
تورکیا بەھۆی ئەندامبونی لەناتۆ ناتوانێت وەکو ئێران
لەبریارداندا سەربەخۆ بێ ، بەڵام ھیچ گومانی تیا نیە
کەبونی گروپە سونیەکان لەوڵاتانی ئیسلامی بۆ تورکیا
ھیوایەکی زێڕینە و دەستابەرداری نابێت چونکە تورکیا تەنھا
لە ڕێگەی گروپە سوننە ئیسلامیەکانەوە ئەتوانێ نفوزی خۆی
فراوان بکات و خەونەکانی بێنێتەدی بۆیە لەراستی دا گروپە
ئیسلامیەکان لەجیھانی سوننەی ئیسلامی دا تەنھا گروپێکن
کەتورکیا متمانەیان پێ بکات ، وە ئەوانیش زەخیرەی
ستراتیجی تورکیان وە تورکیاش لەپێناو ئەم گروپانەدا
ئامادەیە ھەمو ئەم دەوڵەت و تاقمانە بکاتە قوربانی کەلەوڵاتانی
ئیسلامی دەسەڵاتدارن بەڵام بۆ تورکیا جێگای متمانە نین.
ئیسرائیل وەک تەنھا وڵاتێک بەفەرھەنگ و بەھای
ڕۆژئاواییەوە لەناوچەکەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ھەردو ھێزی
خلافەتی تورکیاو ویلایەتی فقھی ئێرانی
لەڕوبەروبونەوەدایە ، بەڵام لەکاتی ئێستادا ھەم ھێزی خەلافەت
وە ھەم ھێزی ویلایەت ، وە ھەروەھا ئیسرائیلیش لەگەڵ
ھەردووکیان لەقۆناغی پەیوەندی تاکتیکی دان چونکە ھیچیان
بۆ یەکتر جێگای متمانە نین. ھەریەکەیان بچوکترین فرسەتی
بۆ بڕەخسێ لایەنی تر لاواز ئەکات وە ھە تا لەناوی ئەبات.
ئەوەی گرنگە تائێستا روسیاو چین وەک دوو ھێزی گەورەی
جیھانی زیاتر ڕۆڵی سەیرکەری ھەستیار ئەبینن ، وە ئەشێ
لەھەر گۆڕانکاریەکی چاوەڕوانەکراو ئەوانیش بەگەرمی بۆ
بەرژەوەندی خۆیان بێتە ناو ھاوکێشەی ھێزو
بەرژەوەندیەکانەوە بەدژایەتی خەلافەت و ویلایەت یان
پشتگیری یەکێکیان دژی ئەمی تر، . ئەوەی جێگەی باس و
لێکۆڵینەوەو شرۆڤە بێ ڕۆڵی گەلی کوردە لەنێوان خەلافەت
و ویلایەت. ئایا کەلی کورد ھەمان رۆڵی کۆن ئەبینێتەوە کە
لەسەدەی (١٦) وە بینیویەتی ، واتە دابەش بون بەسەر ھەردوو
ھێزی خەلافەت و ویلایەتدا? . تائێستا گەلی کورد بەتایبەت
ئەوەی پێی ئەڵێن دەسەڵات و حکومەت لەکوردستانی باشور
بەھۆی ھەژاری فکری و قاتی بون لەھەموو عەقڵێکی دروست کەر
نەیان توانیوە ناسنامە بۆ دەسەڵات و حکومەت دروست بکەن
بۆیە بۆ ھیچ کام لەھێزەکان وەکو لایەنی خاوەن فکرو ئایدیاو
سیاسەت و ئامانج سەیر ناکرێ بەڵکو وەکو ڕاگوزەرێکی
بازرگانی قاچاخ سەیری ھەرێم و حکومەتی ھەرێم ئەکرێ
کەبەگوێرەی بەرژەوەندیان مامەڵەی لەگەڵدا ئەکەن بەڵگەش
بۆ ئەمە ئەمەیە: لەعێراق تەنھا کورد دژی داعش ئەجەنگێ و
قوربانی ئەدا وەکو میلەت بەڵام ھەموو مامەڵە سیاسی و ئابوری و
ستراتیجیەکان لەگەڵ بەغداو ئە نقە رە و تارانا ئەکرێ وە ھە ر
وە ک ئیستا /ئە مرۆ ٢٠-٧-٢٠١٦ کە لە ئە مر یکا کۆنفڕانس ئـەکرێت
بە بە شداری ٦٦ ولات و٤٦ وەزیری بەرگری بۆ بەرەنگابونەوەی
داعش بێ بەشداری کورد لە کا تیکا ھە م قوربانی وە ھە م شە رکە
ری ھە رە سە رە کی دا عش لە سە ر ئا ستی دنیا کوردە کە ئە مە
ش بۆ خۆ ی شکستە بۆ دە سە لا ت و حکو مە تی میلشیا یی
کوردی گە ند ە ل وە بئ با ک بە رامبە ر ژیا ن و داھا تووی
گە ل و ولات ۰دابە ش بونی ھەرێم بە سە ر میلشیا ی حز بی و نە
بوونی ھیچ یە کییە تیە کی نە تە وە یی و نیشتیمانی وە بە ر ژ ە وە ند
ی ھا و بە شی میللی ھە روە ھا نە بوونی ھیچ خا وە نداریە تی و بە
ر پرسیا ریە تیە ک بە را مبە ر خە لک وولا ت وای کردوە کە بە
حوکمی جغرا فیا ھە ر یە کە لە میلیشیا ی کوردی رۆلی مر تە ز قە
ببینێ جا ھە یە کە م ھە یە زۆر مر تە زبقە یە (جاشە) بۆ خلا فە تی
تازە ی عشمانی تورکیا یا ویلا یە تی فە قھی ایرانی ، واتە کورد
دیسان یا لەخەلفی خەلافەتایە یا لەوەلائی ویلایەتایە وە لە ھە ندێ کا
ت وشوێنا لە خزمەتی ھەردوکیانا وە یا ن ھەموو لا یەکا لەیەک
کاتا وە ھە تا بۆ زۆر ھێزی تر نە تە نھا خلا فە ت و ویلا یە ت ۰
لەکاتی ئیستادا نەبونی ھیج ئامانح و پێنا سە یە ک بۆ بە ناو دە
سە لا ت و حکو مە تی ھەرێم بۆخۆی شکستێکی گەورەی
بەناو ئە م حکومەتی ھەرێمە یە لە ھە موو روو یە کە وە ، بۆیە
ئەگەر ئەم سستەم و حوکمڕانیەی کوردستان ھەرچی زوتر گۆڕانی
ریشەیی بەسەرا نەیەت ئەوا کورد ئەبێتەوە قوربانی
کێشەی وە شە ری نێوان خەلافەت و ویلایەت کەھەردوکیان
بۆ کورد یەک تێڕوانینیان ھەیە ئەمەش ئەمەیە کە کورد وەکو
مرتەزەقە /جاش بەکاربێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان وە وەک
ھەمیشە کورد ببێتەوە قوربانی جەنگێک کە خێری بۆ کورد
نیە لەسوتان زیا تر کە بە دا خە وە لە مە دا ئە زمونی تالمان زۆرە
لە مێژویی تا زە و کۆنمانا ، بۆ یە ئە بێ ئیستا ھە موان بە م ئا
را ستە یە کا ر بکە ن کە ئیترجا رئ تر کورد نە بێتە جا ش و وە
سو تە مە نی و قوربا نی بە ر بەرژەوەندی ھیچ ھێزو ولا تێ ۰
* ئە م بابە تە یە کە م جار لە ٢٠١٤ لە رۆزنا مە ی ھاولاتی بلاو
کراوە تە وە بە ھە ندئ دە سکارییە وە دوبارە بلاوئە کرئیتە وە