نوێترین

recent

19/03/2016

نوێترین بۆچونی پارتی لەسەر فیدراڵیەتی رۆژئاوا "کاریگەری لەسەر شەنگال و رانیە دەبێت"


"عەلی عەونی"، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایدەگەبەنێت: “ئەم ھەنگاوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژاوای کوردستان ناویەتی، کارێکی باشە لە سەر ھێڵی بەرژەوەندییەکانی کوردستان، ھەروەھا جێبەجێ کردنی داوا و پێشنیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کە پێنج ساڵە داوای دەکەن”. جەختیشی لەوە کردەوە کە مافی کوردستان “بێ سێ و دوو”، کوردستانێکی سەربەخۆیە، “دیاریش بوو بۆ ئەوانەی لە ڕقی ئێمە بە باڵای کانتۆنیان ھەڵدەگوت، ئێستا ھەر خۆیان دێن گوتار و نووسین لە بارەی باشییەکانی فیدڕاڵی دەنووسن".


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بۆ باسنیوز باسی لەوە کرد، جاڕدانی فیدرالی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، لە لایەکەوە ھزری کانتۆنەکان کە لە بنەڕەتدا ھەر ھیچ نەبوو، لە ناوچەکانی شنگال و ڕانیە ھەڵدەوەشێنێتەوە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە: “دەبێتە ھۆی ئەوەی، پەکەکە لە ئاڵقەی ئێران و بەعسی سووریا بێتە دەرەوە و بگەڕێتەوە باوەش و بەرەی کوردستانیان”.

<\/script>");
Picsart-24-02-23-21-31-09-085