سەرەتای ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، بڕیاریدا باج و ڕسوماتەکانی سەر شۆفێران بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات، ژمارەیەک باجی نوێی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکانیش دیاریکرد، لەوانەش پارەی بەکارھێنانی شەقام و پیسکردنی ژینگە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی شێوازی وەرگرتنی ئەو باجانەی نەخستۆتەڕوو.
بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەت، بەکارھێنانی شەقام بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ١٠ ھەزار دینار و بۆ ئۆتۆمبێلی گشتی ٢٠ ھەزارو بۆ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگریش ٥٠ ھەزار دینار وەردەگیرێت، باجی پیسکردنی ژینگەش بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ساڵانە ١٠ ھەزار دینارو بۆ ئۆتۆمبێلی گشتی ١٥ ھەزار، بۆ بارھەڵگریش ٢٠ ھەزار دینار وەردەگرێت.

لەبارەی شێوازی وەرگرتنی ئەو پارانەش، نەریمان عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند: وەرگرتنی باجی ژینگەو شەقام، کە ھەموو خاوەن ئۆتۆمبێلێک دەگرێتەوە.
وتیشی:" لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینی ساڵانە بۆ ئۆتۆمبێل، دەکرێت ئەو باجانە لەشۆفێران وەربگرێت، یان لەکاتی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل کە پێنج ساڵ جارێکە دەتوانرێت کۆی گشتی باجەکە وەربگیرێت"
سەبارەت بەکارئاسانیکردنیش بۆ شۆفێران و کەمکردنەوە یان دواخستنی باج و غەرامەکان، بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی سلێمانی وتی:" تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە بۆئەوەی وەرگرتنی باج و غەرامەی ئۆتۆمبێل بکرێت بەقیست بۆ شۆفێران".