نوێترین

recent

07/02/2016

ئیمنیكی : شەڕ لەبەتاڵی باشترە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە كە دوورو نزیك هیچ بابەتێك لەبارەی وەرگرتنی ئەو جۆرە قەرزە لەئارادا بێت‌و دەشڵێت، هەندێ كەس‌و لایەن دەیانەوێ ئەمجۆرە بابەتانە بۆ گەرمكردنی بازاڕی خۆیان بوروژێنن كە لەگەڵ ئەو پەندە كوردیە یەكدەگرنەوە كە دەڵێ: "شەڕ لەبەتاڵی باشترە".

نووسینگەی جەعفەر ئیمنیكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیەك لەسەر وەرگرتنی قەرزی 20 ملیۆن دینار بۆ پەرلەمانتاران بڵاودەكاتەوەو رەتیدەكاتەوە كە دوورو نزیك هیچ بابەتێك لەبارەی وەرگرتنی ئەو جۆرە قەرزە لەئارادا بێت.

ئیمنیكی رایدەگەیەنێت كە ئەم بابەتەش وەك چەشنەها بابەتی تر بەتەواوەتی چەواشەكراوەو بێ ئەوەی لەڕاستی و دروستی بابەتەكە بگەن تۆمەتی بێ بنەمایان دروستكردوەو دەشڵێت" راستیەكەی ئەوەیە كە بەرێز جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی سەختی تەنگژەی دارایی هەرێم هەر لەمانگی كانونی یەكەمەوە ئەم بابەتەی بەتەواوی رەتكردۆتەوەو دوورو نزیك هیچ بابەتێك لەبارەی وەرگرتنی ئەو جۆرە  قەرزە لەئارادا نییە".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتیشی"دیارە سیاسەتی هەندێ كەس‌و لایەن تەنها بۆ ئەوەیە ئەمجۆرە بابەتانە بۆ گەرمكردنی بازاڕی خۆیان بوروژێنن كە رێك لەگەڵ ئەو پەندە كوردیە یەك دەگرنەوە كە دەڵێ"شەڕ لەبەتاڵی باشترە" بەڵام نازانن ئەوانە لەبری كاركردن بەزانیاری دروست لەهەگبەی خۆیان و بێ پشت بەستن بە زانیاری دروست خەڵك چەواشە دەكەن".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085