نوێترین

recent

07/02/2016

ئەگەر مێشکی مرۆڤ کۆمپیوتەر بوایە دەیتوانیی چی بکات

زۆر زانیاری ورد هەن لە ناو لەشی مرۆڤدا کە زۆربەمان نەمانبیستووە و زۆر سەرنج ڕاکێشن، ناسینی خودی خۆمانە بە لەش وتوانا دەروونیی و ئەقڵییەکانیشەوە وادەکات کە باوەڕمان بەخۆمان زیاتر بێت و کاری زیاتر ئەنجام بدەین لە ژیانی ڕۆژانەماندا.

هەندێک لەو زانیاریانە بریتین لە/

• خێرایی لێدانی دەمارەکان لە خێرایی خێراترین ئۆتۆمبێل زیاترە کە ئەویش "١٢٠ مەترە لە چرکەیەکدا" کە دەکاتە ٤٣٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

• ئەگەر زەوی خڕ نەبوایە مرۆڤ ئەگەر لەسەر چیایەک بێت دەتوانێت لە دووری ٤٨ کیلۆمەترەوە ڕووناکی و ئاگری مۆمێک ببینێت، هەروەها لە دووری سەدان میلەوە ڕەنگەکانی لەیەکتر جیابکردایەتەوە.

• کێشی دڵ بریتییە لە ٠،٥% ی کێشی لەشی مرۆڤ واتە ئەگەر کەسێک کێشەکەی ٧٠ کیلۆگرام بێت ئەوا کێشی دڵی بریتییە لە ٣٥٠ گرام.

• دڵی ژنان لە پیاوان بچوکترە لەبەرئەوە لێدانی کەمێک خێراترە بەڵام هەمان ڕێژە لە خوێن پەمپ دەکات بەهەمان کات.

• درێژی دەمارەکانی لەشی مرۆڤ کە خوێن دەگوازێتەوە ١٠٠ هەزار کیلۆمەترە بۆ کەسێک کە کێشی ٥٠ کیلۆگرام بێت.

• خێرایی پژمین دەگاتە ١٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

• ئەگەر مێشکی مرۆڤ کۆمپیوتەر بوایە دەیتوانیی ٣٨ هەزار تریلیۆن کاری ژمێریاریی لە یەک چرکەدا ئەنجام بدات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085